بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خالیدە خەلەف حەنا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خالیدە خەلەف حەنا

نەتەوەئەردەنی
پیشەئەفسەری پۆلیس
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی - ٢٠١٩

خالیدە خەلەف حەنا ژنە ئەفسەری ئەردەنییە، لە ئێستادا لەبەرزترین پلەی ژنان لە ئاسایشی ئەردەن کاردەکات.[١]

لە ئێستادا سەرۆکی بەشی پۆلیسی ژنانە، ھەروەھا ئەندامە لە کۆمسیۆنی باڵای ژنانی نەتەوەیی ئەردەن. خالیدە ناسراوە بە ھەوڵەکانی بۆ بەھێزکردنی مافەکانی ژنان و سەلامەتییانن لە ئەردەن. لە ساڵی ١٩٩١، پەیوەندی کردووە بە بەڕێوبەرایەتی پۆلیس و وەک خۆبەخشێک لە کارووباری کەمپەکان کاری کردووە ھەروەھا ھاوکاربووە لە کێشە و قەیرانەکانی سووریا، پێش ئەوانەش وەک سەرنووسەری ھەواڵ، پڕدیوسەر و نووسەر لەبەشی پۆلیس کاری کردووە.[١] لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٠، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٢][٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. 1 2 «Biographies of the Finalists for the 2019 International Women of Courage Awards». United States Department of State (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. «First lady Melania Trump honors 10 with 'Women of Courage' award». UPI (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  3. Superville، Darlene. «Melania Trump recognizes women of courage around the world». The Philadelphia Tribune (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.