حەوا عەبدوڵڵا محەممەد ساڵح
| حەوا عەبدوڵڵا محەممەد ساڵح | |
|---|---|
| بە عەرەبی: حواء عبد الله محمد صالح | |
| لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٤ سوودان، سوودان |
| زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی، زمانی ئینگلیزی |
| پیشە | بەرگریکاری مافی مرۆڤ |
| شوێنی کارکردن | United Nations–African Union Hybrid Operation in Darfur |
| پەروەردە | University of Alfashir |
| ئایین | ئیسلام |
| خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |

حەوا عەبدوڵڵا محەممەد ساڵح (بە عەرەبی: حواء عبد الله محمد صالح؛ لەدایکبووی ١٩٨٤) چالاکوانی سودانییە.[١] حەو لە دایکبووی دارفووری باکوورە، بەڵام بەھۆی شەڕی نێوان حکوومەتی سوودان و یاخیبووانی دارفوور ئەوا بەناچاری خێزانەکەی زێدی خۆیان جێھێشتووە.[٢] دواتر حەنا لە کەمپی ئاوارەکانی ئەبو شوک نیشتەجێبووە، لەوێ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە ئەمریکییەکان کاری کردووە بۆ گەیاندی ھوشیاری بەخەڵکی کەمپەکە.[٢] لەبەرامبەر چالاکییەکانیدا حەوا ئازاری زۆری چەشتووە، سێ جار دەستگیرکراوە،[٣] دوو جاریش ڕفێندراوە لەلایەن ئاسایشی نەتەوەیی، جارێکیان لە ساڵی ٢٠١١ بوو، کاتێک بۆ ماوەی دوو مانگ دەگیرێت، سووکایەتی پێدەکرێت و دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر لە زیندانێکی خەرتووم.[٤] دوابەدوای ئەم ڕووداوانە سوودان جێدەھێڵێت، لەئەمریکا مافی پەنابەریەتی وەردەگرێت.[٥] لە ئێستادا لە پەنسلڤانیا کاردەکات.[٦]
حەوا لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١][٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- 1 2 «2012 International Women of Courage Award Winners». state.gov. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- 1 2 «Darfur Activist Hawa Abdallah Mohammed Salih visits Minnesota». Twin Cities Daily Planet. ١٧ی ئازاری ٢٠١٢.
- ↑ Darfur refugee, advocate speaks out, shares story، ماڵپەڕی جۆرنال ناو، ڕۆژی Feb 15, 2013 نووسراوە.
- ↑ «Pittsburgh salutes Hawa Salih, heroine of Darfur». Pittsburgh Post-Gazette.
- ↑ «Darfur refugee, advocate speaks out, shares story». Winston-Salem Journal.
- ↑ Olson، Laura (١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Pennsylvania once again has a woman in Congress». The Morning Call. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ↑ «Darfuri activist awarded in Washington». Radio Dabanga. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.