حەمید عەزیز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

حەمید عەزیز سەعید (لەدایکبووی ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لە قەڵادزێ، عێراق) نووسەر، وەرگێڕ و ڕووناکبیرێکی کوردە کە لە بەشی فەلسەفەی کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین مامۆستای لۆجیک و فەلسەفەی سەردەمە.[١]

ژیان[دەستکاری]

حەمید عەزیز سەعید لە ٢٥ی حوزەیرانی ١٩٤٥ لە گەڕەکی خانەقای قەڵادزێدا لە دایک بووە. لە زانکۆی بەغداد وانەی خوێندووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەگرتووە و لەبارەی ئەرستۆ لێکۆڵینەوەی ئەنجامداوە. لە ساڵی ١٩٧٠ لە ڕۆژنامەی ھاوکاری وتارەکانێک سەبارەت بە فەلسەفەی یۆنانی کۆن نووسیوە و لە بڵاوکەرەوەکانێک وەکوو ڕۆشنبیری و بەیاندا بابەتی بڵاو کردووەتەوە. حەمید عەزیز ھێشتا لە بواری چاپەمەنی چالاکە و تا ئێستاش لە کۆواری ڕاماندا دەنووسێت. حەمید عەیز لە ساڵی ١٩٧٢ ھاوسەرگیری کردووە و سێ کوڕی ھەیە. لە ساڵی ١٩٧٩ یەکەمین کتێبی بەناوی سەرەتایەک لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنان بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٧–١٩٨٨ نازناوی دکتۆری وەردەگرێت. تێزەکەی لەژێر ناوی سروشت و زانست لە فەلسەفەی مۆریتز شلیک، سەبارەت بە فەلسەفەی ئەڵمانی لەنێوان ھەردوو جەنگی یەکەم و دووەم بووە کە سەبارەت بە قوتابخانەی پۆزیتیڤزمی لۆجیکی قسە دەکات. حەمید عەزیز بە دوای کۆتایی ھاتنی خوێندنەکەی لە ساڵی ١٩٨٨ گەڕاوەتەوە بۆ ھەولێر. ئەو بۆ بەشی کۆمەڵناسی و لە ١٩٩١ ماستەر و دکتۆرای لە بەشی کۆمەڵناسی کردووەتەوە.[١]

کتێبەکان[دەستکاری]

  • سەرەتایەک لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنان
  • بنەڕەتەکانی فەلسەفە
  • کێشەی نێوان فەلسەفەو لاھوت لە ئەورووپا
  • فەلسەفەی سەدەکانی ناوەراست
  • فەلسەفەی نوێ لە ئەورووپا
  • بنەماکانی فەلسەفەی کۆمەڵایەتی
  • فەلسەفەی سەردەمی ڕۆمانتیک
  • ھونەری شیعری: ئەرستۆ
  • فەلسەفەی سوسیال دیموکراتی
  • ھونەری شیعری: ھۆراس
  • میتافیزیک چییە: ھایدیگەر
  • بنەماکانی فەلسەفەی شیکردنەوەی مەنتیق
  • زمانی کوردان
  • لۆجیکی ئەرستۆ
  • فەلسەفەی تۆماسی ئەکوین
  • گەنجینەی وشەی زمانی کوردی
  • چەند وردبوونەوەیەک لە میتافیزیک: دیکارت
  • دانانی بنەماکانی میتافیزیکی ئاکار: کانت
  • ھەردوو کتێبی پیرۆزی یەزیدیان
  • گەشتێک بە کوردستان و ئەرمەنستاندا: نولدە
  • ڕەھەندەکانی فەلسەفەی مێژوو.
  • فەلسەفەی زانستی کەلام
  • ڤتگنشتاین: تراکتاتوس
  • کانت: پرولیگۆمینا: میتافیزیکی دوارۆژ
  • فەلسەفەی سەردەم لەئەوروپا
  • فەلسەفەی کۆڕی ڤێننا
  • فۆیەرباخ: بنەماکانی فەلسەفەی دوارۆژ
  • ڕەھەندەکانی فەلسەفەی ئاکار
  • بنەڕەتەکانی لۆجیکی سەردەم

سەرچاوەکان[دەستکاری]