جەردەوان
جەردەوان یان جەھش ناوێکە کە لەلایەن خەڵکی باکووری کوردستان بە پاسەوانی ئاسایشی گوندی تورکیا (بە تورکی: Türkiye Güvenlik Köy Korucuları) دەوترێت. ئەو ڕێکخراوە بە ئەندامانی خۆی کۆرووجوو (بە تورکی: Korucu، بەواتای جەنگاوەر) دەڵێت، بەڵام لەنێو خەڵک زۆرتر جەردەوانیان پێ دەڵێن. جەردەوانەکان پاسەوانەکانی سنوورەکانی تورکیان و سەر بە فەرماندەییی گشتیی جەندرمەن و لە ململانێی کوردەکان لەگەڵ تورکیادا دژ بە کوردەکان شەڕ دەکەن. زۆربەیان کوردن[١]، بەڵام چەرکەس[٢]، تورک[٣]، ئۆزبەک[٤] و قیرغیزیش[٥][٢] تیاندایە. لە بنەڕەتدا لە ناوەڕاستی دەھەی ھەشتای سەدەی بیستەمدا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە بە سەرپەرشتیی تورگوت ئۆزال دامەزراون و پارەیان بۆ دابین دەکرا. جەدەوانەکان ئامانجی خۆیان پارێزگاری لە بەرامبەر ھێرش و تۆڵەسەندنەوەکانی ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) وەکوو میلیشیایەکی ناوخۆیی لە شار و گوندەکاندا ڕاگەیاندووە. مەبەستی حکوومەتی تورکیا لە دامەزراندنی پاسەوانی گوندەکان ئەوە بوو کە لەوانە وەکوو کەسانێک کە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ دەناسن و زمانی کوردیش دەزانن وەکوو ھێزێکی پشتێوان بۆ یارمەتیدانەوەی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کەڵک وەربگرن و سەرھەڵدان و شۆڕشی کوردەکان بە دەستی کوردەکان بخنکێنن.[٦] لە ساڵی ٢٠١٩دا ھێزەکە بە گشتی لە نزیکەی ٥٤ ھەزار جەردەوان پێکھاتبوو.[٧]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Kurds who became 'village guards' and fought PKK rebels in Turkey to». Independent.co.uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ١٦ی شوباتی ٢٠١٤. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «AKP settles Kyrgyz 'migrants' in Northern Kurdistan». ANF News (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Giresun'a 750 köy korucusu!». www.haberturk.com (بە تورکی). ١٩ی نیسانی ٢٠١٦. لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Sevinç، Fatih (٣ی ئایاری ٢٠١٧). «Korucu aşiretleri: Biz ne olacağız?». Al Jazeera Turk - Ortadoğu, Kafkasya, Balkanlar, Türkiye ve çevresindeki bölgeden son dakika haberleri ve analizler (بە تورکی). لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Gürcan، Metin (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦). «Arming Civilians for Counter-Terrorism: Turkey's Village Guard System». Sustainable Security (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ UNHCR/ACCORD: 6th European Country of Origin Information Seminar Vienna, 13 – 14 November 2000 – Final report
- ^ «Türkiye Son 3 Yılda Korucu Sayısını 54 Bine Çıkardı». Amerika'nin Sesi | Voice of America - Turkish (بە تورکی). ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- میلیشیاکان لە تورکیا
- ڕێکخراوەکانی دژە یاخیبوونی ناسەربازی
- ھێزەکانی دژە یاخیبوونی پێکھاتوو لە خەڵکی ڕەسەن
- ڕێکخراوە نیمچە سەربازییەکان کە بنکەکانیان لە تورکیایە
- پۆلیسی نیمچە سەربازی
- دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای تورکیا
- ناکۆکیی تورکیا و کوردەکان (١٩٧٨-ئێستاکە)
- دژەکوردبوون