جیۆنگ دۆ جیۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یەکەم سەرۆک وەزیرانی جۆسۆن
Korean name
Hangul정도전
Hanja鄭道傳
Pen name
Hangul삼봉
Hanja三峰
Courtesy name
Hangul종지
Hanja宗之
Posthumous name
Hangul문헌
Hanja文憲

جیۆنگ دۆ جیۆن یان جۆنگ دۆ جۆن (بە ھانگۆل: 정도전؛ بە هانجا: 鄭道傳)، لە ١٣٤٢ی زاینی لەدایکبووە و لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٣٩٨ی زاینی کۆچی دوای کرد. وە هەروەها دەناسرێت بە ناوە پێنووسییەکەی سامبۆنگ (بەکۆری: 삼봉). ئەو سیاسەتوانە بوو کە ڕۆلی گرنگی گێڕا لە هەڵوەشاندنەوەی شانشینی گۆریۆ و دامەزراندنی شانشینی جۆسۆن بەیەکەوە لەگەڵ لی سیۆنگ گێ. دۆ جیۆن ڕاوێژکاری پاشا تایجۆی دامەزرێنەری جۆسۆن بووە. دۆ جیۆن دادەنرێ بە دامەزرێنەری سیستەمی فەرمانڕەوایی لە جۆسۆن کە بۆ پێنج سەدە بەردەوام بوو. هەوڵیدا جۆسۆن بکات بە وڵاتێک کە لەلایەن وەزیرەکانەوە بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بەڕێوەبچێ دواجار لە ململانێکدا لەلایەن لی بانگ ۆن کوڕی سێیەمی پاشا تایجۆ (لی سیۆنگ گی) لەهەوڵی بوون بەشازادەی جێنشێن کۆتایی بەژیانی دێت و دەکوژرێت.

پەرتووکەکان[دەستکاری]

# بە کۆری بە شێوەی کوردی
ھانجا ھانگۆل
١ 三峯集 삼봉집 سامبۆنگ جیپ
٢ 朝鮮經國典 조선경국전 جۆسیۆن گیۆنگ گوکجیۆن
٣ 大明律朝鮮語解 대명률조선어해 دای میۆنگریول جۆسۆن ئۆهای
٤ 經濟文鑑 경제문감 گیۆنگجی مونگام
٥ 佛氏雜辨 불씨잡변 بوولشی جاپبیۆن
٦ 心問天答 심문천답 شیمموون چۆنداپ
٧ 心氣理 심기리 شیمگیری
٨ 學者指南圖 학자지남도 ھاکجا جیمنادۆ
٩ 診脈圖結 진맥도결 جینمێک دۆگیال
١٠ 高麗國史 고려국사 گۆریۆ گوکسا
١١ 陣法 진법 جین بیۆپ

تۆمارە نوێکان[دەستکاری]

زنجیرە دراماکان

  • دەرکەوتووە لە زنجیرەی دروستکردن لە ساڵی ۱۹٨۳، وە ڕۆڵەکە گێڕدراوە لەلایەن کیم هنگ گی.
  • دەرکەوتووە لە زنجیرەی پێنج سەد ساڵ لە جۆسۆن ـ پاشای کۆشک تشدۆنگ لە ساڵی ۱۹٨۳، وە ڕۆڵەکە گێڕدراوە لەلایەن ئی هۆ جای.
  • دەرکەوتووە لە زنجیرەی فرمێسکی ئەژدیها لە ۱۹۹٦~۱۹۹٨، وە ڕۆڵەکە گێڕدراوە لەلایەن کیم هنگ گی.
  • دەرکەوتووە لەزنجیرەی گێڕەوەی مەزن لە ۲۰۱۲~۲۰۱۳، وە ڕۆڵەکە گێڕدراوە لەلایەن بایک سنگ هیۆن.
  • دەرکەوتووە لە زنجیرەی جیۆنگ دۆ جیۆن لە ساڵی ۲۰۱٤، وە ڕۆڵەکە گێڕدراوە لەلایەن تشو جای هیۆن، وە کانگ ئی سوک.
  • دەرکەوتووە لە زنجیرەی شەش ئەژدیهاکە لە ساڵی ۲۰۱٥
  • فیلمەکان
  • دەرکەوتووە لە فیلمی چەتەکان لە ساڵی ۲۰۱٤، وە ڕۆڵەکە گێڕدراوە لەلایەن ئان نای سانگ.

هەروەها[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]