جیل کارۆل
جیل کارۆل | |
---|---|
لەدایکبوون | Detroit، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧
پیشە | ڕۆژنامەوان |
پەروەردە | زانکۆی ماساشوستس لە ئەمھێرس، خوێندنگەی ئامادەیی ھیرۆن |
خەڵاتەکان | خەڵاتی بوێری لە ڕۆژنامەگەری |
جیل کارۆل (بە ئینگلیزی: Jill Carroll) ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی بوو، لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٧ لە شاری دیترۆیت لە ئەمریکا لەدایکبووە. [١][٢] لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لەکاتی کارکردنی لە کۆمپانیای مۆنیتەر، لە عێراق ڕفێندرا و پشتگیری جیھانی بەدەستھێنا بۆ ئازادکردنی. جیل کارۆل لە ٣٠ی ئازاری ٢٠٠٦ ئازادکرا، دوای ئازادکردنی، زنجیرەیەک بابەتی بۆ مۆنیتەر نووسی لەسەر ئەزموونەکانی لە عێراق. بەشداری لە ھاوەڵی کردووە لە ناوەندی جوان شۆرنشتاین لە زانکۆی ھارڤارد بۆ ڕۆژنامەگەری و سیاسەتی گشتی و گەڕاوەتەوە بۆ کارکردن لە مۆنیتەر. دواتر لە کاری ڕۆژنامەگەری خانەنشین بوو و دەستی بە کاری ئاگرکوژێنەوە کردووە.