جۆزیفا فرانسیسکۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جۆزیفا «جیجی» فرانسیسکۆ

مەرگ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٥
پیشەتووێژەر، یاریدەدەری جیھانی لە DAWN
ئینتەرناشیۆنال ئای ئێس ئای ئێس
پەیمانگای جێندەر و ژن
دی ئەی دەبلیوو ئێن


جۆزیفا فرانسیسکۆ (مردووی ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٥) پارێزەرێکی فلیپینی و چالاکوانی یەکسانی ڕەگەزی و مافەکانی ژنان بوو.[١] جۆزیفا بەشداری لەچەندین پڕۆگرامکرد بۆ کەمکردنەوە جیاکاری و بەشداری لەچەندین تووێژینەوەکرد لەبارەی یەکسانی ڕەگەزی و مافەکانی ژنان. لەچەند پڕۆژەیەکی جیاوازیش لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کاری کردووە.[٢]

کارەکان[دەستکاری]

جۆزیفا لەپاڵ کارکردنی وەک مامۆستا و نووسەرم ئەوا ئەزموونێکی جیاوازی پشانی نەوەی نوێدا بەکارکردنی لەپاڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان. لەماوەی ١٩٩٨ بۆ ٢٠٠٢، لەڕێکخراوی ئای ئێس ئای ئێس ئینتەرناشیۆنال کاریکرد، کە ڕێکخراوێکبوو لەسەر مافەکانی ژنان لەسەر ئاستی جیھانی کاریدەکرد.[٣] دواتر پەیوەندیکرد بە پەیمانگای ژنان و جێندەر (WAGI)، لەوێ وەک بەڕێوبەری جێبەجێکار کاری کرد. ڕێکخراوەکە بۆ ماوەی ٣ ساڵان، خوولی دەربارەی مافەکانی ژنان دەکردەوە لەسەر ئینتەرنێت بەشێوەی سەرھێڵ.[٢] جۆزێفا ئەندامی ڕێکخراوی جێگرەوەی گەشەپێدانی ژنانی ھاوچەرخ (DAWN) بوو، ئەم ڕێکخراوە کاری لەسەر گەیاندنی دەنگی ژنانبوو بۆ جیھان، جۆزیفا لەو ڕێکخراوە وەک یاریدەدەری کارووباری جیھانی کاریکرد. بەڕێبەرایەتی جۆزیفا ئەوا ڕێکخراوی داون لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بەیەکەوە کاریان لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا کرد و بڵاوکراوەی داھاتووی ژنانی ئاسیامان دەوێت لە ساڵی ٢٠١٥.

جۆزیفا وەک سەرۆکی بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆلێجی مریەم کاریکرد، لەو کارەیدا ئامانجی زیاتر بۆ پێگەیاندنی سەرکردەی ژن دەکرد.[١] جۆزیفا تووێژینەوەی گرنگی لەبارەی ھەژاری، جێندەر، گەشەپێدان و بزووتنەوەی فێمێنیستی ئەنجامدا.[٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا "Josefa "Gigi" Francisco, In Remembrance". 24 July 2015. Retrieved 10 March 2020.
  2. ^ ئ ا "Connecting the Global and the Local: Women's Human Rights Movements and the Critique of Globalization". WHRnet. October 2002. Retrieved 10 March 2020. ١٧ی ئازاری ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "An Interview with DAWN's Global Coordinator, Gigi Francisco". WHRnet. 5 January 2009. Retrieved 10 March 2020.
  4. ^ "AWID remembers Josefa "Gigi" Francisco". WHRnet. 28 July 2015. Retrieved 10 March 2020.
  5. ^ Joanna Kerr, Ellen Sprenger, Alison Symington (2004). The Future of Women's Rights: Global Visions and Strategies. Zed Books. p. 69. ISBN 1-84277-458-1.{{cite book}}: CS1 maint: multiple names: پێرستی نووسەران (link)