جوگرافیای لیسۆتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
ناوچەی لیسۆتۆ لەسەر نەخشەدا.

لیسۆتۆ وڵاتێکی کوێستانی دەورەدراوە کە دەکەوێتە ئەفریقای باشوور. لیسۆتۆ دەورەدراوە لەلایەن ئەفریقای باشوور. درێژی سنوورەکانی وڵاتەکە ٩٠٩ کیلۆمەتر (٥٦٥ میل) درێژە. ڕووبەری لیسۆتۆ ٣٠٬٣٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١١٬٧٢٠ میل چوارگۆشە) یە، کە بە ڕێژەیەکی سەدی بێبایەخ داپۆشراوە بە ئاو.

گرینگترین زانیاریی جوگرافی دەربارەی لیسۆتۆ، بێجگە لەوەی کە یەکێکە لەو سێ وڵاتانەی کە بە تەواوەتی دەورەدراون بە وڵاتێکی دی، ئەوەیە کە تاکە وڵاتی سەربەخۆیە لە جیھاندا کە بە تەواوەتی دەکەوێتە زیاتر لە ١٠٠٠ مەتر لە بەرزاییدا. خوارووترین خاڵی بەرزایی ١٬٤٠٠ مەتر (٤٬٥٩٣ پێ) بەرزە،[١] بەرزترین خوارووترین پلەی بەرزایی لە ھەر وڵاتێکی تر.[٢] بۆھۆی بەرزاییەکەی، ئاووھەوای وڵاتەکە فێنک ترە لە زۆربەی وڵاتینی دی کە لە ھەمان ھێڵی پانین. ئاووھەوای ناوچەیی لیسۆتۆ دەتوانرێ وەک کیشوەری وەسف بکرێت.

ناوچە[دەستکاری]

لیسۆتۆ وڵاتێکە لە باشووری ئەفریقا، دەکەوێتە ھێڵی پانیی باشووری ٢٩°٣٠' و ھێڵی پانیی ڕۆژھەڵاتی ٢٨°٣٠'. لیسۆتۆ ١٤١ھەمین گەورەترین وڵاتە لە جیھاندا بەوەی ڕووبەرەکەی دەکاتە ٣٠٬٣٥٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە (١١٬٧٢٠ میل چوارگۆشە)، کە بە ڕێژەیەکی سەدی بێبایەخ داپۆشراوە بە ئاو.[١] ئەگەر بەروار بکرێت بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لیسۆتۆ کەمێک گەورەترە لە مێریلەند.[٣][٤] لیسۆتۆ بە تەواوەتی لەلایەن ئەفریقای باشوور دەورەدراوە، کە دەیکاتە یەکێک لەو سێ وڵاتانەی جیھان کە بە تەواوەتی دەورەدراون لەلایەن وڵاتێکی دی؛ دووەکەی دی سان مارینۆ و ڤاتیکانن کە دەکەونە ئیتاڵیا.[٥] تەواوی درێژی سنوورەکە ٩٠٩ کیلۆمەتر (٥٦٥ میل) درێژە.[١] بەوەی کە وڵاتەکە بە تەواوی دەورەدراوە لەلایەن باشووری ئەفریقا، دەیکاتە وڵاتێکی دەورەدراو و وادەکەت بەشێکی زۆری ناسەربەخۆ بێت و پشتبەستراو بێت بە باشووری ئەفریقا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ی ا ب CIA. "CIA - The World Factbook - Lesotho". لە ڕێکەوتی 2008-04-15 ھێنراوە. 
  2. ^ Alan Murphy (2007). Southern Africa. Lonely Planet. پەڕە 140. ISBN 978-1-74059-745-6. 
  3. ^ السمات الجغرافیة Archived 4 March 2016[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ Geography and Map of Lesotho Archived 26 February 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.
  5. ^ Kishor Uprety (2005). Transit Regime for Landlocked States: International Law and Development Perspectives. The World Bank. پەڕە 5. ISBN 0-8213-6299-2.