جزم
ڕواڵەت
(لە جوزء (قورئان)ەوە ڕەوانە کراوە)
جوزء (قورئان)
[دەستکاری](بە عەرەبی جزء) قورئان بۆ سەر ٣٠ جوزء دابەشکراوە و ھەر جوزئێک ٢ حزبە و ھەر حزبێک و بۆ چوار پارچە (أرباع) دابەشکراوە. ھەموو جوزئێک بەناوێک ناسراوە ھۆکارەکەشی بۆ دەستپێکردنی ئەو وشەیە دەگەڕێتەوە، گرنگ ئەوەیە کە جوزئەکان ژمێردراون و دەست پێکردن و ناونا بە وشەی سەرەتا ھۆکارێکی گرنگ نییە.
کەی قورئان جوزء جوزء کرا؟
[دەستکاری]دابەشکردنی قورئان بەسەر چەند جوزئێک سەرەتا لە عێراق لەسەردەمی حەجاجی کوڕی یوسفی سەقەفی دەگەڕێتەوە و پاشان لە جیھانی ئیسلامی بڵاو بووەوە. قورئان بەسەر ٣٠ جوزء دابەشکراوە بەھۆی ئەوەی کە لەمانگی ڕەمەزاندا دابەزیوە و دابەشکراوە بە ژمارەی زۆرترین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان کە ٣٠ ڕۆژە. ھۆکارێکی تریش بۆ ئەوەی کەسی خوێنەر بتوانێت لەماوەی مانگی ڕەمەزاندا قورئان تەواو بکات بەشێوەیەکی سووک و ئاسان.
ناوی جوزئەکانی قورئان
[دەستکاری]- البسملة أو (الحمد لله) لە سەرەتای کتێب - الفاتحة.
- جزء (سيقول السفهاء)- البقرة.
- جزء (تلك الرسل)- البقرة.
- جزء (لن تنالوا البر)/ (كل الطعام)- آل عمران.
- جزء (والمحصنات)- النساء.
- جزء (لا يحب الله)- النساء.
- جزء (لتجدن)/ (وإذا سمعوا)- المائدة.
- جزء (ولو أننا نزلنا)- الأنعام.
- جزء (قال الملأ)- الأعراف.
- جزء (واعلموا)- الأنفال.
- جزء (يعتذرون) - التوبة.
- جزء (ومامن دابة)- هود.
- جزء (وما أبرئ نفسي)- يوسف.
- جزء (الـر)- الحجر.
- جزء (سبحان)- الإسراء.
- جزء (قال ألم)/ (أما السفينة) - الكهف.
- جزء (اقترب للناس)- الأنبياء.
- جزء (قد أفلح)- المؤمنون.
- جزء (وقال الذين لا يرجون)- الفرقان.
- جزء (فما كان جواب قومه)- النمل.
- جزء (ولا تجادلوا)- العنكبوت.
- جزء (ومن يقنت)- الأحزاب.
- جزء (وما أنزلنا)- يـس ھەروەھا پێی دەڵێن جزء يس.
- جزء (فمن أظلم)- الزمر.
- جزء (إليه يرد)- فصلت.
- جزء (حـم)- الأحقاف ھەروەھا پێی دەڵێن جزء الأحقاف.
- جزء (قال فما خطبكم)- الذاريات ھەروەھا پێی دەڵێن جزء الذاريات.
- جزء (قد سمع)- المجادلة.
- جزء (تبارك)- المـلك.
- جزء (عمّ)- النبأ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جزم تێدایە. |