بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جایرۆسکۆپ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی جایرۆسکۆپێک
جایرۆسکۆپێک لە کاتی کارکردندا. تێبینی بکە لە جوڵەکەی کە بە ھەر سێ تەوەری سوڕانەوەدا ئەسوڕێتەوە. پەپکە خولاوەکەی ناوەڕاست تەوەری سوڕانەوەی خۆی ناگۆڕێ بێ گوێدانە ئاراستەی سوڕانەوەی چوارچێوەکەی دەرەوەی.

جایرۆسکۆپ، (لە لاتینییەوە وشەی سوڕانەوە و تەماشاکردن) ئامێرێکە بەکاردێ بۆ پێوانەکەکردنی «ئاراستە» و گۆشە خێرایی جووڵە. ویل یان پەپکەیەکی خولاوەیە کە بۆخۆی ئاراستەی خولانەوەی خۆی دیاری ئەکات بە ئازادانە. لە کاتی خولانەوەیدا، تەوەری سوڕانەوەکەی ناگۆڕێت بێ ئەوەی کاریگەری بکرێتە سەر بە لارکردنەوەی بنکەکەی یان سوڕاندنەوەی بنکەکەشی، ئەمەش بەگوێرەی یاساکانی ھێشتنەوەی «بەردەوامیی گۆشەیی» فیزیایی.