جان لۆرێنزۆ بێرنینی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جان لۆرێنزۆ بێرنینی

جیان لۆرێنزۆ بێرنینی یان جۆڤانی لۆرێنزۆ بێرنینی (بە ئیتالیایی: Gian Lorenzo Bernini) پەیکەرتاش و شێوەکار و نژیاروانی بەناوبانگی ئیتالیاییە (١٥٩٨- ١٦٨٠) کە بۆ دەورەی پەنجا ساڵ بە گەورەتری تەلارسازی سەردەمی خۆی دەناسرا..

ژیان[دەستکاری]

ئەو لە باوکێکی فلۆڕانسی و دایکێکی ناپڵزی لە دایک بوو. لە ساڵی ١٦٠٥دا باوکی بانگ کرا بۆ ڕۆم کە لە سەر کڵێسەی سانتا ماریا ماجێورە کار بکا. جۆڤانی لەوێدا لە نێوان ھەوای پەیکەرتەراشیی کلاسیک و خواپەرەستیی یەسووعیدا گەورە بوو. ئەو کەوتە ژێر تەربییەتی ئانتینووسی ڤاتیکانی و ئاپۆلۆ بێلڤەدەرەوە؛ بەڵام زیاتر بە ڕیازەتە ڕووحانییەکانی سەنت ئیگناتیوس بوو کە بڕوای بە ئایینی مەسیحیەت پشت ئەستوورتر بوو. ھەمۆ ڕۆژێک گوێی لە دوعای دوایین شێو دەگرت حەفتەیەک دوو جار لە مەراسمە ئایینییەکاندا بەشداری دەکرد. ئەو دەستی خۆی لە شێوەکاریشدا تاقی کردەوە، تەنانەت نزیکی سەد تابلۆی کێشا. تابلۆکانی سەنت ئەندروو و سەنت توماس کە لە گالەرییەکەی باربێرنی لە ڕۆمدان زۆرترین سەرنجیان ڕاکێشا، ھەرچەن ڕەنگە ئەو تابلۆیەی کە بێرنینی لە خۆی کێشاوە و لە گالەریی یوڤیزیدایە باشتر بێت. کۆشکی باربێرینیی بۆ مافیۆ باربێرینی کامڵ کرد و کاتێک کە ئەم پشتیوانەی بوو بە پاپ ئێربانی ھەشتەم، بێرنینی لە تەمەنی سی و یەک ساڵیدا بوو بە سەرۆکی نژیاروانیی کڵێسەی سەنت پێتەەرز.

سەرچاوە[دەستکاری]

Durant, W. and Durant, A. (1989). “The Story of Civilization: Age of Reason Begins,” World Library, Inc., USA.