تەنی فڕیوی نەناسراو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی تەنێکی فڕیوی نەناسراو لە ئاسمانی نیو جێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ٣١ تەممووزی ساڵی ١٩٥٢ گیراوە

تەنی فڕیوی نەناسراو (بە ئینگلیزی: Unidentified flying objects) یاخود بەکورتی یوو ئێف ئۆ، واتە تەنە فڕیوە نەناسراوەکان، ئەم تەنانە بەھۆی خێرا بەدیارکەوتن و ونبوونیان و ھەورەھا نەناسراوی شوفێرەکانیان دەبەسترێنەوە بە بوونی بونەوەرە ئاسمانییەکان، و دەوترێت کە شوفێرەکانیان بونەوەرە ئاسمانییەکانن[کێ وتی؟]. بەڵام بەھۆی نەبوونی بەڵگەی تەواو بە درۆ و دوور لە ڕاستی دادەنرێت.