تەناھی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

'"تەناهی'" شارۆچکەیە سەر بە قەزای سێمێل

شوئنی جوگرافی[دەستکاری]

لە ڕوی جوگرافیەوە شارۆچکەی تەناهی دەکەەوێتە روژهەڵاتی قەزای سێمێل و دەکەوێتە روژئاوای شاری دهۆک کە هەردوو شاری دهۆک و سێمێل بەیەکەوە دەبەستێتەوە. زانکۆی نەورۆز کە زانکۆیەکی ئەهلییە دەکەوێتە ئەم شارۆچکەیە. هەروەها زانکۆی دهۆک بە هەموو بەشەکانی لە تەنیشتی ئەم شاوچکەیەیە.

مێژووەکەی[دەستکاری]

ئەم شارۆچکەیە لە سالی ۱۹۹٨ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بنیات نڕاوە کە لە سەرەتا دا ژمارەی خانووەکانی ۱۰۰ خانوو بوون. ۹۰% لە خەڵکی ئەم شارۆچکەیە لەو پەنابەرانە پێکدێت کە لە سالەکانی ۱۹۷۵ و ۱۹٨٨ و ۱۹۹۱ بەهوی شەڕ و کاولکاریەکانی ڕژێمی بەعس گوندەکانیان بەجێهشت و ڕوویان لە وولاتی ئێران کرد. دواجار لە سالەکانی ۱۹۹٦ و ۱۹۹۷ لە وولاتی ئێران گەڕانەوە و لەم شارۆچکەیەدا نشتەجێ بوون. دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیه زمانی فارسی بە باشی دەزانن و تا ڕاددەەک کەلتووری ئێرانی پێووەیان دیارە.

خەڵکەکەی[دەستکاری]

لە ڕوی ئایینیەوە خەڵکی تەناهی هەموویان موسلمانن و هیچ ئایینێکی تر تێدا نیە. و لە ڕوی نەتەوەییەوە ۹٨% لە دانیشتووەکان کوردن، و کەمینەیەکی زور کەم لە عەرەبەکان تیێدا ئەژین که بەهوی شەڕ و توندوتیژی لە شوێنەکانیان ئاوارە بوون و ڕوویان لەم شارۆچکەیە کردوون. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارۆچکەیە نزیکی ۲۰ هەزار کەسن. جێگای ئاماژەیە کە ئامینە زکری پەڕلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەڕلەمانی کوردستان خەڵکی ئەم شاۆچکەیەیە کە لە دوو خولی پەڕلەمان بەشدار بووە لە ۲۰۰۹ تا ۲۰۱۳ و لە ۲۰۱۳ تا ئێستا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]