تەلیسکۆبی بۆشایی سپیتزەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەیەکی دروستکراوی سپیتزەری بۆشایی

سپیتزەری بۆشایی ڕوانگەیەکی گەردوونیە کە تیشکی ژێر سوور دەگرێت، چارەم و کۆتاییەمین ڕوانگەی دەزگای ناسای ئەمریکی بوو لە نێو ڕوانگە بۆشاییەکان کە ناردبوویە دەرێی زەوی، لە ٢٥ی ئابی ٢٠٠٣ لە ناوەندی بۆشاییی کێنیدی نێردرایە بۆشایی. [١]

دەزگای ناسا ناوی تەلیسکۆبەکەی کردە "سپیتزەر" بە ناوی مامۆستا و زانای فەلەکی "لیمان سپیتزەر"ی ئەمریکیەوە کرا، کە یەکەکە لە زانا بەناوبانگەکانی زانستی فەلەکناسی، زانای فەلەک بووە لە زانکۆی پرینستۆن کە پێشنیاری کرد لە ساڵی ١٩٤٦ بە پەرەدان بە مووشەکی خوولگەی بتوانێت تەلیسکۆب بباتە بۆشایی، هەروەها زانا لیمان سپیتزەر یەکەک بووە لەو کەسانەی کە باوەڕ بە کۆنگرێسی ئەمریکا بهێنێت بەوەی بوودجەیەکی تایبەت تەرخان بکەن دەربارەی تەلیسکۆبی خوولگەیی کە بڕەکەی ٦٧٠ ملیۆن دۆلار بوو.

تەلیسکۆبی سپیتزەر لە ٣٠ی کانوونی دووەم لە کارکردن وەستا و کۆتایی بە ئەرکەکەی هات.

گرنگی تەلیسکۆبی سپیتزەر[دەستکاری]

تەلیسکۆبەکە بەکاردەهات لە تۆمارکردنی تیشکی ژێر سۆر، هەروەها لە تۆمارکردنی سەرچاوە گەرمییە نزمەکان کە زانایان توانیان سوودی لێوەرگرن دەربارەی ناوەندی ئەڵقە ئەستێرەییەکان کە بڕێکی زۆر لە گاز و تۆزی گەردوونی لێ کۆبویتەوە، سپیتزەر چاودێری گەردوونی دەکرد لە نزیک خوولگەی زەوی.

ئاشکراکردن[دەستکاری]

تەلیسکۆبی سپیتزەر قوڕساییەکی لە بوخاری ئاو ئاشکراکرد لە ناوچەی لەدایک بوونی ئەستێرەکان، لە دووری ١٠٠٠ ساڵی ڕووناکی لە زەویەوە، لە یەکەم وێنەکانی تەلیسکۆبەکە توانی چەندین وێنەی گەلەستێرەکان بگرێ و ڕووبکاتە ناوچەی هەوری گەردوونی و تۆزی گەردوونی و ڕوانگەیان بکا.

بەستەری دەرەکی[دەستکاری]

سەرچاوە[دەستکاری]