بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی پارێزگای بەغدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تەقینەوەکانی ٢٠٢١ی پارێزگای بەغدا
Green Zone aerialBaghdad bombings aftermath - Jan 2021 09.jpg view
چەند دیمەنێکی تەقینەوەکانی شاری بەغدا
وڵات عێراق
پارێزگابەغدا

تەقینەوەکانی ٢٠٢١ پارێزگای بەغدا ئەو تەقینەوانە دەگرێتەوە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ لە ناوچەکانی سەر بە پارێزگای بەغدای عێراق ڕوودەدان لەلایان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان یان لایەنە دەرەکییەکان یاخود لایەنە ناوخۆیییەکان ئەنجامدرابێت بۆ مەبەستێکی دیاریکراو. بەشێک لەم تەقینەوانەی زیانی گیانی و مادی زۆریان ھەبوو

کاتھێڵی تەقینەوەکان

[دەستکاری]

٢١ی جانواری

[دەستکاری]
  • ٢١ی جانواریی ٢٠٢١ دوو خۆکوژ لە بازا لە گۆڕەپانی تەیەران لە ناوەڕاستی بەغدای عێراق خۆیان تەقاندەوە، بەلایەنی کەمەوە ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەسی دیکەش برینداربوون ھێرشێکی دەگمەن بوو لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، چونکە لە دوای شکستی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام لە ساڵی ٢٠١٧ەوە شاری بەغدا ھیچ ھێرشێکی لەو جۆرەی بە خۆوە نەبینیوە بەھۆی ئەم تەقینەوەیە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی ناوخۆ و بەرگری عێراق ڕێکخست بڕیاریداوە ھەنگاو بنێت بۆ گۆرینی ھەندێک لە بەرپرسانی ئەمنی و ھەواڵگرییەکان.[١] دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان ڕاگەیاند. ئەمەش دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک لەو ڕووداوە ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکەیان موسڵمانە شیعەکانی کردووەتە ئامانج.[٢][٣]لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەکی ئم ھێرشە خۆکوژییە ئیدانە کرا.

١٥ی نیسان

[دەستکاری]
  • ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە دوانیوەرۆی ئەم ڕۆژە لە گەڕەکی حەبیبییە لە ناوچەی سەدری بەغدا لە ڕۆژھەڵاتی شارەکە، تەقینەوەیەک ڕوویدا بەھۆیەوە ژمارییەک کوژرا و برینداری لێکەوتەوە[٤]شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕای گەیاند لە تەقینەوەکە کەسێک کوژراوە و ١٤ی دیکە بریندا بوون.[٥][٦]

١٩ی تەممووز

[دەستکاری]
  • ئێوارەی ڕۆژی دووشەمە ١٩ ی تەممووزی ٢٠٢١ لە بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدا تەقینەوەیەک ڕوویدا .[٧] لە سەرەتادا بە پێی وتەی شایەتحاڵان تە قیینەوەکە لە رێگای پشتەنەی بۆمب ڕێژکراو بووە لە لایەن ژنێکی بەنگلادیشەوە کارەکە ئەنجام دراوە .بەڵام ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢١ رێکحراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕاگەیانندا ئاماژەیان بەوەدا تەقینەوەکە لە ڕێگای ئەندامێکیان بەناوی ئەبو حەمزەی عێراقی ئەنجامدراوە .[٨] دوای تەقینەوەکە مستەقا کازمی بڕیاری دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەو ناوچەیەی دەرکرد .[٩] لە هەمانکات لێژنەیەکی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی تەقینەوەکە . لە دواین ئاماردا ژمارەی قوربانیان ٣٠ کوژراو و ٥٠ برییندار ڕاگەیاندرا .[١٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «کازمی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ڕێکخست». kurdistan24. لە 21ی کانوونی دووەمی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  2. ^ «Iraq bombing: IS says it was behind deadly suicide attacks in Baghdad». BBC News. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  3. ^ «Islamic State claims responsibility for Baghdad's suicide attack». Reuters. ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  4. ^ «تەقینەوەیەکی گەورە لە بەغدا ڕووی دا». basnews. لە 15ی نیسانی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  5. ^ «تەقینەوەیەکی خوێناوی لە بەغدا؛ کەسێک کوژراوە و 12ی دیکەش برینداربوون». rudaw. لە 15ی نیسانی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  6. ^ «ڤیدیۆی ڕووداوەکە لە یوتیوب». لە 15ی نیسانی 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  7. ^ «تەقینەوەیەک لە ناوچەی سەدری بەغدا روویدا». westganews.net. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  8. ^ Kurdi، Kurdiu. «داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی بەغدای لەئەستۆ گرت». www.kurdiu.org. لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  9. ^ Corporation، Nalia. «پاش تەقینەوەکە؛ فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ فەرماندەیەکی ئەمنی بەغدا دەرکرا». nrttv.com. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  10. ^ «داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری سەدر راگەیاند».{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)