تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی کە سەرەتا بە ناوی کاردۆ ناسرابوو، گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٥ لەلایەن ئەنوەر قەرەداغی لە زانکۆی سلێمانی دامەزرا. ئەم تیپە میوزیکی ڕۆژاوایی تێکەڵ بە فولکلۆری کوردی دەکرد و بە شێوەی جاز زۆر گۆرانی نوێ کردەوە، ھەروەھا شیعر و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانی خۆی دادەنا. یەکەم بەرھەمی ساڵی ١٩٧٧ بڵاو بۆوە کە شەش گۆرانی لەخۆ دەگرت. گرووپ تا سەرەتای ھەشتاکان بەردەوام چالاک بوو و سەرەڕای بەردەنگ و لایەنگری زۆر بەھۆی چالاکی سیاسی لەلایەن حوکمەتی ئەوکاتی عێراق ھەڵوەشایەوە.

ساڵی ١٩٧٦ تیپێکی نوێ لە چوارچێوەی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی بە ستایلی میللی بە ناوی تیپی مۆسیقای میللی زانکۆی سلێمانی دروست کرا.

ئەندامەکان[دەستکاری]

بەشێک لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی:

  1. ئەنوەر قەرەداغی
  2. ماجید مستەفا
  3. سەرکەوت جەمال
  4. کاوە حەمەدەمین
  5. فاڕووق تاھیر
  6. سدیق سەلاحەدین
  7. ھارووت سنە کەریم
  8. کامیل مستەفا
  9. بژار جەلال حەمدی
  10. نەژاد عوسمان

بەرھەمەکان[دەستکاری]

ھەندێک لە بەرھەمەکانی تیپی مۆسیقای زانکۆی سلێمانی

  1. ھەوارە
  2. چاوەکەم
  3. یاران لە جەرگم
  4. لەیلا
  5. زۆر قژی زەرد[١]
  6. باران بارانە
  7. باخەوان گیان

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زۆر قژی زەرد – تیپی زانکۆی سلیمانی، ماڵپەڕی تێکستی گۆرانی، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.