تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران
تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران(بە ئینکلیسی;International Network of Iranian Kurdistan Human Rights، فارسی؛ شبکە بین المللی حقوق بشر کردستان ایران) ڕێکخراوێکی سەربەخۆی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە پێناو لە لە قاودانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان چالاکی دەکات. ڕێکخراوی تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران لە ساڵی ٢٠١٣ لە شاری دەنهاخ(لاهای) هۆڵەند بەفەرمی دەستی بە کار کردوە.[١] دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ لە وڵاتی بەلژیک و کانەدا دەستی بە چالاکی فەرمی کردوە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستاکە چوار سکاڵای دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی"ئای. سی. سی" کردوە.[٢][٣]
ئامانجەکان
[دەستکاری]پەرەپێدان و هاندان لە پێناو پەیڕەوی کردن لە جارنامەی مافی مرۆڤ
هەوڵ و هاندان بۆ ئازاد بوونی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی مافی مرۆڤ لە ئێران
چاوەدێری، ئاگاداری و وڵامدەرەوە(بەرپرسایەتی) لە هەمبەر مافی مرۆڤ و پێشێلکارییەکانی
هەوڵ بۆ یارمەتی ماڵی بە بنەماڵەی بەندکراوانی سیاسی
داکۆکی لە مافی ژنان لە کوردستان
لە قاودان و ڕادەستکردنی تاوانبارانی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لای دادگا
هەوڵ لە پێناو: لەناو بردنی حوکم و بڕیاری ئیعدام، ئەشکەنجە، توندوتیژی بێڕەحمانەو نامرۆڤانە، سوکایەتی، توندوتیژی دژی ژنان و مناڵان.
چالاکی
[دەستکاری]ڕاگەیاندن[٤]
رێکخستی کۆڕ و کۆمەڵ(کۆنفڕانس و سیمینار) [٥]
خۆپێشاندان[٦]
لۆبی کردن[٧]