تۆپی پێ لە بەڕازیل

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یاریگای ماراکانا لە حوزەیرانی ٢٠١٣.

تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە بەڕازیل و بەشێکی دیارە لە وڵاتەکە. ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل جامی جیھانی فیفایان بۆ ٥ جار بەرزکردۆتەوە، زیاتر لە ھەر ھەڵبژاردەیەک، لەوانە ١٩٥٨، ١٩٦٢، ١٩٧٠، ١٩٩٤، ٢٠٠٢.[١] بەڕازیل تاکە ھەڵبژاردەیە کە بەشداری لە ھەموو جامی جیھانییەکان کردبێت. دوای ئەوەی ھەڵبژاردەکە بۆ سێیەمین جار جامی جیھانییان بردەوە لە ساڵی ١٩٧٠، ئەوان دیاریکران بە جامی ژول ریمێ بە شێوەیەکی ھەمیشەیی. بەڕازیل مەدالیای زێڕییان بەدەستھێنا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ لە ڕیۆ دی ژانێرۆ.[٢]

بە پێی ئامارەکاندا، پێلێ سەرکەوتووترین یاریزانی تۆپی پێیە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Brazilian Football". Brazilian Football. Retrieved 2014-02-21.
  2. ^ http://www.latimes.com/sports/olympics/la-sp-oly-rio-2016-brazil-tops-germany-for-soccer-gold-1471736142-htmlstory.html