تۆفیق تەمیمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تۆفیق تەمیمی
بە عەرەبی: توفيق التميمي
لەدایکبوون (١٩٦٢-٠١-٠١) ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٢ (تەمەن ٦٢ ساڵ)
بەسرە، عێراق
ڕێکەوتی ونبوون٩ی ئازاری ٢٠٢٠
زمانەکانی ئاخاوتنعەرەبی
پیشەڕۆژنامەوان، نووسەر
شوێنی کارکردنQ12218345
پەروەردەزانکۆی بەغدا
ئەندامیسەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی، یەکێتیی نووسەرانی عێراق

تۆفیق محەممەد حەسەن عەتوان تەمیمی (١٩٦٢ – لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ ونبوو) ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی بوو. لە شاری بەسرە لەدایکبووە. لە زانکۆی بەغدا کشتوکاڵی خوێندووە و لە ساڵی ١٩٨٥ دەرچووە، دواتر مەیلی بەرەو ڕۆژنامەگەری بردووە و لە ھەمان زانکۆ خوێندوویەتی و لە ساڵی ٢٠٠٤ دەرچووە، حەزی لە ڕۆژنامەگەریی بەڵگەنامەیی و بەدواداچوون بووە، ھەروەھا تۆمارکردنی یادەوەری عێراقی لە دامەزراندی عێراقی نوێوە. لە ژمارەیەک ڕۆژنامە و گۆڤاری دەورەی عێراقی و عەرەبیدا نووسیوویەتی، جگە لە پێشکەشکردنی بەرنامەی بەڵگەنامەیی. لە ٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە گەڕەکی ئوور لە ڕۆژھەڵاتی بەغدا، کاتێک دەچوو بۆ سەر کارەکەی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا. تا ئەمڕۆش چارەنووس و شوێنی نادیارە.[١][٢]

ژیاننامە[دەستکاری]

تۆفیق محەممەد حەسەن عەتوان تەمیمی لە ساڵی ١٩٦٢ لە بەسرە لە سەردەمی کۆماری یەکەمی عێراق لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٨٥ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەستھێنا لە کشتوکاڵ لە زانکۆی بەغدا، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٤ ھەر لەوێ بەکالۆریۆسی لە ڕۆژنامەگەری بەدەستھێناوە.[٣]

خەڵاتەکان[دەستکاری]

  • ٢٠٠٥: باشترین ڕۆژنامەنووس لە عێراق بۆ ساڵی ٢٠٠٤ لە فێستیڤاڵی مەربەد.
  • ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥: خەڵاتی یەکەمی گفتوگۆی ڕۆژنامەوانی لە یەکەمین کۆڕبەندی ڕۆشنبیری عێراق بۆ پێشبڕکێی دەوڵەت.
  • ٢٠١٠: خەڵاتی باشترین ڕاپۆرتی ھەواڵ لە یەکەم پێشبڕکێی مانگی دەستکردی ئیتیجای یەکەم (الاتجاه الأولى).
  • ٢٠١٠: خەڵاتی یەکەم لە پێشبڕکێی ناجی جەواد ساعاتی بۆ ئەدەبیاتی سەفەر بۆ پەرتووکی «مقاربات الأمكنة».

سەرچاوەکان[دەستکاری]