تۆر (تۆڕی نەناسراو)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تۆر پرۆگرامێکی سەرچاوە کراوەی خۆڕایییە بۆ دابینکردنی گەیاندنی نەناسراو بەناو تۆڕێکی گەیاندنی جیھانی، خۆڕایی و لەلایەن خۆبەخشانەوە بەڕێوە ئەبرێت بە زیاترە لە حەوت ھەزار بازدان بۆ ئەوەی ناونیشانی بەکارھێنەر بشاردرێتەوە، دژی ھەر کەسێک بییەوێت بە شیکاری ھاتوچۆ یان چاودێریکردنی تۆڕێک بەکارھێنەر بدۆزێتەوە.[١] بەکارھێنانی تۆر وا دەکات کەوا سەختتر بێ بتوانرێ شوێنپێی کەسی بەکارھێنەر ھەڵبگیرێت بۆ نموونە کێ سەردانی سایتێکی کردوە، بابەتی سەرھێڵ، نامەی خێرا یان ھەر جۆرێکی تر لە پەیوەندیکردن.

تەواوی سیستمەکە بە شێوازی چینەکانی پیازێک کار دەکات. نێرەر پێویستی بەوە نییە کە ناونیشانی خۆی بدات بە تەواوی تۆڕێک تا بتوانێ لەگەڵ مەکینەی مەبەست پەیوەندی دروست بکات. بەڵکوو وەک چینەکانی پیازێک، یەک یەک مەکینەکانی نێوان سەرچاوە و مەبەست، چین چین ناونیشانی مەکییەنەی دواتر تەماشا دەکەن بێ ئەوەی بزانن ناوەوە چی تێدایە. ئەمەش تەنھا بە پرۆتۆکۆلێکی تایبەتی شیفرەکردن ئەکرێ ئەنجام بدرێت.

ئەمانە ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "The Tor Project | Privacy & Freedom Online". torproject.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2021-04-29.