تۆرڤاڵد بێرتلسن
ڕواڵەت
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
تۆرڤاڵد بێرتلسن (بە ئینگلیزی: Thorvald Berthelsen) لە ساڵی ١٩٤٨ لە دایک بووە و لە شاری ساکسکوبینگ لە دانیمارک دەژی. ٧ کۆمەڵە شیعری بڵاوکردووەتەوە. شیعرەکانی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانەکانی سویدی و ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی (سۆرانی و کورمانجی) و بۆسنی و سێربی و ھەنگاری و فارسی و ئەڵمانی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئیسپانی. تۆرڤاڵد بێرتیلسن چەند وتاری ئەدەبی نووسیوە و ئەندامی یانەی ھایکوی دانیمارکییە. سەرپەرشتیار و ئیدیتۆری پڕۆژەی شیعری نوێی بۆسنی و شیعری نوێی کوردیییە. کاری وەرگێڕانی چەندین دەقی ئەدەبی کردووە لە زمانەکانی ئەڵمانی و سویدی و فەڕەنسی بۆ زمانی دانیمارکی.