تۆرون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 53°01′N 18°37′E / 53.017°N 18.617°E / 53.017; 18.617

دیمەنێکی جوان لە تۆرون

تۆرون شارێکە لە باکووری لێھستان، سەر رۆباری Vistula دا. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠٠٦ دا (٢٠٧١٩٠) کەس دانیشتووی ھەبووە کە بەم ڕێژەیە بە دوای Bydgoszcz، دووھەمین شاری مەزنی پاردەواڵی کویاوی-پۆمێرانییایە.

تۆرون لەو مژارەوە شارێکی بەرچاو و گرنگە ک کە شوێنی لە دایک بوونی Nicolaus Copernicusی ئەستێرەژمێرە. ئەم شارە لە ساڵی ١٩٩٧ دا چووە ناو لیستی کەلەپووری جیھانی UNESCO.

مێژوو[دەستکاری]

تۆرون ھەر نەبێ لە ١١٠٠ ساڵ بەر لە زایینەوە شارستانێتی ھەبووە. لە ٣١-١٢٣٠ دا مێرخاسەکانی تۆتۆنی فەروایکیان لە تۆروندا ساز کرد. یەکەم پەیمانی ئاشتی تۆرون سەبارەت بە شەڕی لێھییانە-لیتوانییانە-تۆتۆنییانە (١٤٠٩-١٤١١) لە تۆروندا واژۆ کرا.

لە ١٤٦٦ تۆرون بوو بە شوێنێکی دەسەڵاتدار لە بندەستی کەیانێتی لێھستان. تۆرون لە ساڵی ١٥٧٧ بە دوای ھەڵگۆڕینی پرۆتێستانت ملی دا بە پرۆتێستانتێتی. لە کاتی گەرمانەواریکێدا تۆرون ناوەندێکی بەپێز بوو بۆ خەبات کردن دژی ئەم شێوە و پاراستنی چاندی لێھی.

لە ساڵی ١٩٤٥ و بە شوێنی کۆتایی ھاتنی شەڕی دووھەمی جیھانی رووداوێکی گرنگ بۆ تۆرون پێش ھات و ئەوەش دامەزراندنی زانکۆی Nicolaus Copernicus بوو.