ویکیپیدیا:مێزی زانیاری/زمان: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
ھێڵی ٤٨: ھێڵی ٤٨:
::سپاس بۆ وەڵامەکەت. جووڵە وشە کوردییەکەیە و ئەمەش وتاری [[جوول]]ە کە مەبەستمە، بەس لێرە بە قەڵەو (جووڵ) نەنووسراوە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٣:١٤، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
::سپاس بۆ وەڵامەکەت. جووڵە وشە کوردییەکەیە و ئەمەش وتاری [[جوول]]ە کە مەبەستمە، بەس لێرە بە قەڵەو (جووڵ) نەنووسراوە. ⇐[[بەکارھێنەر:Aram|'''ئارام''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Aram|'''وتووێژ💭''']] ‏١٣:١٤، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
::: ھاوڕام لەگەڵ کاک چالاک. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٥:٣٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
::: ھاوڕام لەگەڵ کاک چالاک. [[بەکارھێنەر:Serchia|'''سەرچیا''']] — ‏١٥:٣٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
:::: [[بەکارھێنەر:Aram]] ئەویش بە واوی درێژە. با ئەوەش بڵێم ئینگلیزیش ل و ڵ ھەیە (بە ڵ دەڵێن Dark L) و لە وشەی jouleدا دەڵێن جووڵ نە جوول. یان بە feel دەڵێن فیڵ نەک فیل. ئەمە دەبێ ڕە چاو کرێ.-- [[بەکارھێنەر:Calak|'''چالاک''']] [[لێدوانی بەکارھێنەر:Calak|'''وتووێژ''']] ‏١١:٣٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

=== خشتە ===
=== خشتە ===

وەک پێداچوونەوەی ‏١١:٣٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١

Archive

بەخێر بێیت بۆ پرسگای زانیاریی گشتی

• سەرەتا دەبێت بزانیت:
1. ئەم بەشە تایبەتی یارمەتیدانی خوێنەرانە کە وەڵامی پرسیارەکەیان لە ویکیپیدیادا نادۆزنەوە.
2. بەشداربووە نوێکان بۆ پرسیار سەبارەت بە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا سەردانی پرسگا بکەن.
3. بەشداربووە شارەزاکان بۆ پرسیار و پێشنیاری تەکنیکیی سەردانی دیوەخان بکەن.
• پێش پرسیارکردن:
1.
2. ئامڕازێکی گەڕانی دەرەکیی وەک گووگڵ بەکار بھێنە.
• ئەمانە مەپرسە:
1. ئامۆژگاریی پزیشکی یان یاسایی
2. ڕای تاکەکەسیی بەشداربووان
• لە پرسیارەکەتدا:
1. ئیمەیڵەکەت مەنووسە، پرسیارەکەت تەنھا لەم پەڕەیەدا وەڵام دەدرێتەوە.
2. سەردێڕێکی کورت و مانادار بنووسە: نەک سەرانسەری پرسیارەکە.
3. پرسیارەکەت بەباشی شرۆڤە بکە: ھەر زانیارییەک کە یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە پرسیارەکەت ھەروەھا وێنە و بەستەر.
4. لە کۆتاییی پرسیارەکەت واژووەکەت دابنێ: بە نووسینی ~~~~ بەکارھێنەرانی دیکە دەزانن کێ ئەم باسەی نووسیوە.
5. بیسەلمێنە کە ھەوڵێکت داوە بەڵام بە ئاکام نەگەیشتوویت: بەتایبەت ئەگەر پرسیارەکەت کارێکی نێوماڵییە (تەکلیفی قوتابخانەیە).
• لە وەڵامەکەتدا:
1. بەقووڵی وەڵام بدەوە. تا ئەو ڕادەیە لە بابەتەکە دەزانی وەڵام بدەوە.
2. بەکورتی بنووسە، بەڵام کەمدوو مەبە. بە شێوەیەکی ڕوون و ساکار و باش پرسیارەکە بنووسە.
3. بەستەر (لینک) دابنێ بۆ وتاری ویکیپیدیا یان پەڕەی دەرەوە.
4. بەئەدەب بە بەتایبەتی لەگەڵ بەشداربووە نوێکان.
5. لێدوانەکانی بەکارھێنەرانی دیکە دەستکاری مەکە، تەنھا مەگەر بۆ چاککردنی ھەڵەیەک کە ڕێگە لە خوێندنەوەی دەقەکان دەگرێت.
6. ھیچ ڕێنوێنییەکی پزیشکی یان یاسایی مەدە.
• پرسگەی تایبەتی خۆت ھەڵبژێرە:

سویسرا یان سویس

بەڕێزان ئێرە جێگای چارەسەکردنی هەموو کێشە زمانەوانییەکان و هەڵبژاردن و ڕێککەوتن لە سەر ناو و کێشەکانی ڕێزمانی کوردییە. هەرکەس هەر بابەتێکی هەبوو یان لێی دوودڵبوو یان وشەیەک کە ڕێککەوتن لەسەری نەبێت لێرەدا بینووسێت بۆ ئەوەی وتووێژی لەسەر بکرێ.

بەڕێزان چی ووشەیەک بۆ وتاری تايبەت بەم وڵاتەوە گونجاوترە بۆ زمانی کوردی سویسرا (کە لە باشوور باوە) یان سویس (کە لە ڕۆژهەڵات باوە) یا سوەیس. ئەنجامی ئەم ناوە وەک ڕێککەوتنێک لە نێوان بەکارهێنەراندا دادەنرێت و گۆڕێنی ئەنجامەکەش پێویستی بە وتووێژی نوێ هەیە. لەگەڵ ڕێزم--barham ٢٢:٠٥, ١١ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

@Barham: لەگەڵ «سویسرا»م. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ «سویسرا» باوترە و لەگەڵ ئەودام Kushared (لێدوان) ‏١٣:١٦، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەپس

بەڕێزانی ئەودیو ئەم وشەیە چی لە نووسراوەکاندا تووشی بووم؟ مانای چییە بەرامبەری چ وشەیەکی ئینگلیزییە؟ مەسەلەن نووسراوە:

ئەم جۆرە پاتریە ئەڵمانیە ٢ ڤۆڵتە کەپس نیە...
کەپس کردنی قژ ڕێگایەکی نوێ نیە و لە مێژەوە هەیە
وەک دۆڵمە دەی پێچینەوە ناو نایلۆن کەپس دەکەین...

سپاس. @Serchia و Aram: -- چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Calak: پێم وا بێت وشەکە لە «ar:كبس»ی عەرەبییەوە ھاتبێت، کە تا ڕاددەیەکی زۆر بە مانای پەستان (press و compress) دێت. ڕاستییەکەی لە باشوور بە چەند مانایەک بەکار دەھێندرێت وەک:
• شتێک نوێ بێت و نەکرابێتەوە. یانیش شتێکی داخراو بۆ نموونە:
• ئەم پاکەتە کەپسە. (واتە نوێیە و نەکراوەتەوە.)
• شتێک چەسپ کرابێت بە شێوەیەک کە توانای جووڵەی لێ بڕابێت (یانیش لە تەنێکدا ڕێگە بە ھاتوچۆی ھەوا و/یان ئاو نەدرابێت). بۆ نموونە:
• ئەم کارتەم بۆ کەپس بکە. (خۆشم لە فەرھەنگێکی ئەلیکترۆنی بەدوای گەڕام و en:Lamination ماناکەی بوو. وە بە گەرمکردنی Lamination Machine کاری کەپسکردنەکە دەکرێت.)
• لەناو قەرەباڵغییەک دوو کەس یان زیاتر کەپس دەبن بەیەکەوە و توانای جووڵە یان دەرچوونیان لە قەرەباڵغییەکەدا نابێت. (ئەمە بۆ چەند چینێکیش ھەمان چتە کە بەشێوەیەک پەستانیان خرابێتە سەر و پێکەوە کەپس بووبن.)
وشەی کەپسە'یش ھەیە کە ئەوەیانم تەنیا لە گەمەی تۆپی بالەدا بیستووە. ڤیدیۆیەکیش لە فەیسبووک ھەیە و لە گوگڵیش ئەنجامی ھەیە، کە یاریزانەکە ڕێک کەپسە لێ دەدات. ھیوادارم باشم ڕوون کردبێتەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٤٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھەگ ماڵت ئاوان بێ. کاکە ئەمە ڕێک بەمە دەڵێین پرێس (press). دەست خوەش.-- چالاک وتووێژ ‏١٦:٤٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ژن یان ئافرەت؟

سڵاو @Calak:، @Pirehelokan:، @Serchia: و ئەوانی تریش، برادەران دەمەوێت ئەمە یەکلایی بکەینەوە. با ئەم دوو وتووێژە(وتووێژ:ڕۆژی جیھانیی ژنان و وتووێژ:پارتی دیموکراتی کوردستان)تان بیر بێنمەوە کە پێشتر کراون. باشترە باش بیر لە ئاکامەکەی بکەینەوە. من پێشتریش وتوومە کە ھەرچی بکەین نابێت دەستکاریی دەقە شیعری و وتەکان و ئەوانە بکەین ھەرچەندە ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەکارھێنەران کە خۆیان ئاگاداری ئەوانە بن، بەڵام لێرەدا ئێمە بەگشتی باسی ناوەڕۆکی ئینسایکڵۆپیدیاکە دەکەین. سپاس بۆ وەڵامەکانتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٠، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە International Women's Dayدا مەبەست ژنە. سەرفەنەزەر لەوەی ڕیشەی ئافرەت چییە، ناحەقە ژن بگۆڕین بە ئافرەت. ژن یانی مرۆڤی مێیینە کە گەورە بووبێت. بە بچووکی پێی دەوترێت کچ، کیژ یا کەنیشک. ئافرەت لە لەفزی عەورەتەوە ھاتووە، لە فارسیی قەدیمیشدا بووە. بە ژن و مناڵ وتراوە. ئیستە بە ئوردوو بە ژن دەڵێن عورت. بە بڕوام ئەگەر مەبەست مرۆڤی مێیینەی گەورە بێت یانی woman وشەی ژن پڕپێستیە. ئەگەر مەبەست بە گشتی مێیینە بێت ئافرەتیش دەتوانین بەکار بەین. ئەوەی چالاک وتوویە وشەکە ناشیرینە ڕاستە، بەڵام ئیتر گۆڕانی مەعنایی بەسەردا ھاتووە و ھاتووەتە کوردیش. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٧، ٩ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باشترە ژن بنووسرێت. ئەگەر وشەی ئافرەتیش لە ناوی ڕێکخراوێک یان شتێکی ھاوشێوە بەکارھاتبوو باشترە وەک خۆی بێت. سەرچیا‏١٣:١٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
باسی کرابوو. ئافرەت وشەیەکی تورکییە. ھەر ئێستایش تورکەکانی ئێران بە ژن دەڵێن ئارڤاد (< ئاڤراد) [١]. ھیچ ھۆکارێک نابینم وشەی کوردیی ژن وە لا بنێیین و تورکییەکەی بڵێین.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:١٩، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
با هەر ژن بەکاربێت، بەڵام بۆ ناوی ڕێکخراو و دام و دەزگاکان ئەگەر ئافرەت بن ئەوا ناچارین وەک خۆیان بینووسینەوە. Kushared (لێدوان) ‏٢٠:٠٠، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سپاس بۆ ھەمووتان! ژن پەسەند کرا، و لە دوو سێ ئامرازیش جێگیرمان کرد. کاتم ھەبوو پۆل و ئەو وتارانەی کە ئافرەتیان تێدا بەکارھاتوون (ئەوانە نا کاک سەرچیا و Kushared ئاماژەیان پێ کردن) دەگوازینەوە (گەر ھەبن). سپاسی دووبارە بۆ ھەمووتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٨، ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە کۆی ٣٤ پەڕە ٣٣یان گوازرانەوە (ڕەوانەکەر جێھێڵدران). ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٤، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

یان، یا، و یاخود

سێ وشە «یان، یا، و یاخود» بەکاردێن لە بەرانبەری (or). «یان» باوترینە و ئەوەش بووەتە ستاندارد. ڕای ئێوە چییە دەربارەی دووەکەی دیکە «یا و یاخود». باشتر نییە لەجیاتی ئەوانیش بنوورسێت «یان»؟ بەتایبەت بۆ «یاخود» کە نازانم لە چییەوە ھاتووە! سەرچیا‏١٤:١٨، ١٨ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە قسەکردن ھەموویان بەکاردێن. من قسەیەکم نییە. بزانین کاک @Calak: و @Pirehelokan: چی دەڵێن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٧، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاساییە بۆ وشەیەک چەند ڤاریانتمان ببێت. من وەک یاسایەک بۆ خۆم کورتنووسیم پێ باشترە یانی یا و یان (لە زۆرێک زمانیشدا ئەم یاسایە بەکار دێنن). بەڵام بوونی ئەم چەند ڤاریانتە بە کێشە نازانم وەک کرمانجی کە ئان، ئانژی و ئانکوویان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٠، ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم یاخود-ە کە زیاتر لەودیو باوە وشەیەکی تورکییە. بە تورکیی ئازەربایجانی دەڵێن yaxud و بە تورکیی ئەستەمبولی yahut (ئەوانیش لە فارسییان خواستووەتەوە). بەگشتی ئەگەر وشەیەک لەو دیو باو بێ و لای ئێمە باو نەبێ ئەغڵەب یا تورکییە یا عەرەبی. بۆ یان و یا-یش دەزانین لە کرمانجیدا ھەر دەڵێن ئان و یان. وا دیارە لە ڕیشەی وشەکەیشدا دەنگی ن-مان نییە. نازانم کامیان باشترە. دیارە یا کورتترە بەڵام چون لە کرمانجیدا نییە و ھەر دەڵێن یان بڕیاردان ئەستەمە.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٢٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

واوی درێژ یان کورت

سڵاو @Calak:، @Serchia: و @Pirehelokan:، تکایە لە کۆمەڵێک وشە کە لە حاڵەتی واوەکانیان دڵنیا نیم بە وتووێژ یەکلایییان بکەنەوە. ئەم وشانە کە لە خوارەوە دەیان نووسم بە بۆچوونی خۆم دروستەکانن. خۆشتان چیی ترتان بە خەیاڵدا ھات، زیادیان بکەن. داڕێژەی {{yes}} و {{no}} لە ستوونەکان بەکاربێنن.

ھاووڵاتی - خول - جووڵە - جووڵ (جووڵ و جووڵە یەک شتن؟) - قووڵ - جووتیار - ھاتوچۆ.-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥٣، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس بۆ وەڵامەکەت. جووڵە وشە کوردییەکەیە و ئەمەش وتاری جوولە کە مەبەستمە، بەس لێرە بە قەڵەو (جووڵ) نەنووسراوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٤، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕام لەگەڵ کاک چالاک. سەرچیا‏١٥:٣٧، ٢ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەکارھێنەر:Aram ئەویش بە واوی درێژە. با ئەوەش بڵێم ئینگلیزیش ل و ڵ ھەیە (بە ڵ دەڵێن Dark L) و لە وشەی jouleدا دەڵێن جووڵ نە جوول. یان بە feel دەڵێن فیڵ نەک فیل. ئەمە دەبێ ڕە چاو کرێ.-- چالاک وتووێژ ‏١١:٣٥، ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

خشتە

حاڵەتی واوی کورت یان درێژ
وشەی پێشنیارکراو و وو
ھاوڵاتی
خول
جوڵە
جووڵ (فیزیک)
قووڵ
جوتیار
ھاتوچۆ