بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاڤگەماڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
تاڤگەماڵ

تاڤگەماڵ (بە ئینگلیزی: Fallingwater)، خانوویەکە لەلایەن نژیاروانی ناسراوی ئەمریکایی، فرانک لۆید ڕایت، ساڵی ١٩٣٥ لە باشووریی ڕۆژاوای پێنسیلڤانیای ئەمریکا و ٦٩ کیلۆمەتری باشووریی ڕۆژھەڵاتی پیتسبۆرگ دیزان کراوە و یەکێک لە کارە ھەرە باشەکانی سەدەی بیستەم دێتە ئەژمار. ئەم ماڵە بەشێوەی «ئۆرگانیک» دروست کراوە و لەگەڵ سروشت دەگونجێت.

تاڤگەماڵ شاھکارێکی شاعیرانەیە کە بۆ خێزانێکی دەوڵەمەند، لیلیان کافمەن و ھاوسەرەکەی ئێدگار جێی. کافمەن بۆ پشووی کۆتایی حەفتە دروست کرا، ھەر بۆیە «خانووی کافمەن»یشی پێ دەوترێت.

دوای تەواوکردنی تاڤگەماڵ، کۆواری تایم، وەکوو جوانترین کار ناوی لێبرد، [١] ھەروەھا کۆواری سمیتسۆنیان، لە پێرستی ٢٨ شوێن کە پێویستە پێش مردن سەردانیان بکرێت، داینا .[٢]

تایبەتمەندییەکان

[دەستکاری]
بەکارھێنانی ھێڵە ئاسۆیییەکان و ستوونییەکان یەکێک لە تایبەتمەندییە جیاوازەکانی تاڤگەماڵە
  • لەگەڵ سروشت گونجاوە و بە کەمترین دەستتێوەردان لە سروشتی دەور و بەریدا، دروست کراوە.
  • ھارمۆنیی ڕەنگی خانووەکە لەگەڵ سەوزیی دارستان.
  • تێکەڵبوونی بینای خانووەکە لەگەڵ سروشت، بەشێوەیەک کە ھەر کامیان تەواوکەری ئەوەی ترن.
  • بەکارھێنانی ماددە سروشتییەکان وەکوو، بەردەکان و گیا، لە ناوەوە و لە دەرەوەی خانووەکە.
  • بەکارھێنانی دیوارە شووشەیییەکان، ھەتا جوانیی سروشت، لە ژوورەوەی خانووەکەوە بەباشی ببینرێت.
  • بە دروستکردنی تراسەکان لە درێژایی کەفی دیوەکاندا، جەخت لەسەر ئاسۆییبوونی بیناکە کراوە.

پێشانگا

[دەستکاری]

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Usonian Architech». TIME magazine Jan. 17, 1938. ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٣٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  2. ^ «Smithsonian Magazine — Travel — The Smithsonian Life List». Smithsonian magazine January 2008. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • معماری معاصر، دکتر خوشنویس