بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تاوانە کینەیییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

تاوانی کینەییی بریتییە لە تاوانێک کە ئەنجام دەدرێت بەرامبەر بە کەسێک بەھۆی ئەوەی ئەندامە یان بەشێکە لە کۆمەڵەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕەگەزیی دیاریکراو.[١] ئەو کۆمەڵانەی زۆرترین تاوانی کینەییان بەرامبەر دەکرێت بەندە لەسەر ئەم پێوەرانە: سێکس، ڕەگەز، نەژاد، نەتەوە، زمان، شێوازی ڕووخسار و جەستە، ئایین، جۆر و شێوازی پێناسی ڕەگەزی (سێکسی).[٢][٣][٤]

ڕووداو و تاوانە کینەییەکان دەکرێت ئەم شێوازانە لەخۆبگرێت: دەستدرێژی جەستەیی، زیان بە موڵک و ماڵ، بێزارکردن، ھەراسان کردن، تانە و تەشەر، سوکایەتی پێ کردن و نامە و دەقی ھەڕەشەئامێز.[٥]

مێژوو

[دەستکاری]

دەستەواژەی "تاوانی کینەیی" بەکارھێنانێکی باوی ھەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٨٠ ھەتاوەکو ئێستا، بەڵام دەستەواژەکە بۆ ڕووداوەکانی پێش ئەو کاتەش بەکاردێت بۆ باس کردن و ناساندنیان.[٦] لە سەردەمی چەوساندنەوەی مەسیحییەکان لەلایەن ڕۆمەکانەوە بۆ کوشتارگەی جوولەکەکان لەلایەن نازییەکانەوە، تاوانە کینەییەکان ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی تاکەکەس و حکومەتەکان زۆر پێش ئەوەی دەستەواژەکە بناسرێت و بەکارھێنانی بڵاوببێتەوە.[٧] پێوەرێکی سەرەکی لە ناساندنی تاوانێک وەک تاوانی کینەیی ئەوەیە کە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەکی چاوساوەی مێژوویی ئەنجام بدرێت.[٨]

لە سەدەی شازدەھەم بە دواوە کە ئەوروپییەکان دەستیان کرد بە داگیرکردنی جیھان، دانیشتوانە ڕەسەنەکانی ناوچە داگیرکراوەکان وەک ئەمریکییە ڕەسەنەکان دووچاری ھەڕەشە و توندوتیژی دەبوونەوە. بەدرێژایی دوو سەدەی ڕابردوو، نموونە دیارەکانی تاوانی کینەیی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بریتییە: لەسێدارەدانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە باشوور، لەسێدارەدانی مەکسیکی و چینییەکان لە ڕۆژاوا، سووتاندنی خاچ بەمەبەستی ترساندن و تۆقاندنی چالاکەوانە ڕەش پێستەکان و فشارخستنە سەر خێزانە ڕەش پێستەکان بۆ بەجێھێشتنی گەرەکەکان کە سپی پێستەکان زۆرینەیان پێکدەھێنا، ھێرش کردنە سەر سپی پێستەکان لە گەڕەکە ڕەش پێستەکان دا، ھێرش کردنە سەر کەسانی ھاوڕەگەزبازی نێر، ھاوڕەگەزبازی مێ، دووڕەگەز و ڕەگەز گۆراوان و کێشانی نیشانەی نازییەکان لە پەرستگای جوولەکەکان دا.[٩]

کاریگەرییە دەرونییەکان

[دەستکاری]

تاوانە کینەییەکان دەکرێت دەرئەنجامی دەروونی سەخت و فروان بەجێ بھێڵن، نەک تەنھا لەسەر قوربانییەکان بەڵکو بەھەمان شێوە لەسەر کەسانی دیکەش. لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی ١٩٩٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر تاوانە کینەییەکانی بەرامبەر بە ھاوڕەگەزبازی مێ و ھاوڕەگەزبازی نێر دەرکەوت کە دووچاری ئاستێکی بەرزی ناجێگیریی دەروونی بوون و نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێیان تێدا دەرکەوتووە. پەیڕەوێک کە لەلایەن داواکاری گشتی پارێزگای ئۆنتاریۆی کەنەداوە نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە ئەم دەرئەنجامانەی تاوانی کینەیی ناساندوە:

کاریگەریی لەسەر تاکەکەسیی قوربانی شێواوی دەروونی: بریتییە لە رەنگدانەوەی کردارە توندوتیژییەکە لەسەر پێناس و ڕێزی کەسەکە، کە کاریگەری ھەردووکیان توندتر و سەختر دەبێت بەپێی ڕێژە و پلەی تاوانە کینەییەکە.

کاریگەری لەسەر کۆمەڵەکان ئاراستەکردنی ترس و تۆقاندن بۆ کۆمەڵەیەک کە کەسە قوربانییەکەی تێدایە و دەبێتە پاڵنەر و ڕێ خۆشکەر بۆ بڵاوکردنەوەی ھەستی لاوازی و بێ بەرگری لە ئەندامانی تری کۆمەڵەکەدا کە ئەگەری ھەیە ئەوانیش ببنە قوربانی ئەو رق و کینانە.

کاریگەری لەسەر کۆمەڵەی تری لاواز ھەبوونی کاریگەری مەترسیدار لەسەر کۆمەڵە کەمایەتییەکان یان ئەو کۆمەڵانەی بە ھەمان شێوە و لێکچووی کۆمەڵە قوربانییەکە خۆیان پێناسە دەکەن و خۆیان دەناسێنن، بەتایبەتی لە بارێک دا کینە ئاراستەکراوەکە بەند بێت لەسەر بیروڕا و ڕێبازێکی دیاریکراو کە بۆچوونەکان لە بنچینەدا و سەربەخۆ دژیاتەی چەند کۆمەڵەیەکی دی بکەن.

کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە بەشێوەیەکی گشتی تاوانە کینەییەکان ھۆکار و ڕێ خۆشکەرن بۆ بەش بوون و کەرت بوون لە کۆمەڵگەدا و بەشێوەیەکی گشتی زیان دەگەیەنێت بە ھەموو کۆمەڵگەکان و بە تایبەتی زیان دەگەیەنێت بە کۆمەڵگە فرە کلتوورەکان.

بە ھەمان شێوە قوربانی تاوانە کینەییەکان دەکرێت دووچاوری خەمۆکی و تاسانی دەروونی (ڕاچڵەکینی دەروونی) ببنەوە لە چەند ئاستێکی جیاوازدا.[١٠]

یاساکان

[دەستکاری]

بەشێوەیەکی گشتی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی کینەیی بە یەکێک لەمانە دادەنرێت:

  • ئەو یاسایانەی ھەڵدەستن بە ناساندنی کردارەکان کە پاڵنەرەکانیان بیروڕای پێشینەیین وەک تاوانی دیاریکراو و جودا.
  • یاساکانی بەھێزکردن و توندکردنی سزای تاوانەکان.
  • ئەو یاسایانەی دۆسیەیەکی مەدەنی تاک و زۆر دیاریکراو لە دادگادا دەھێننە کایەوە لەسەر تاوانی کینەیی.
  • ئەو یاسایانەی داوا لە دەزگا کارگێرییەکان دەکەن ئامار کۆ بکەنەوە دەربارەی تاوانە کینەییەکان.[٤] وەک ئەو یاسایانەی جەخت دەکەنەوە لە قوربانییەکانی جەنگ، کۆمەڵکوژی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی (بۆ نموونە بۆسنە و ھەرسک).

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Dictionary.com http://www.dictionary.com/browse/hate-crime. Also called bias crime. {{cite web}}: پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ Stotzer، R. (June 2007). «Comparison of Hate Crime Rates Across Protected and Unprotected Groups» (PDF). Williams Institute. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە. "A hate crime or bias motivated crime occurs when the perpetrator of the crime intentionally selects the victim because of their membership in a certain group."
  3. ^ «Methodology». FBI.
  4. ^ ئ ا Streissguth, Tom (2003). Hate Crimes (Library in a Book), p. 3. ISBN 0-8160-4879-7.
  5. ^ «Home Office | Hate crime». لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Chaplinsky v. New Hampshire, 315 U.S. 568, 572 (1942)
  7. ^ Meyer، Doug (٢٠١٤). «Resisting Hate Crime Discourse: Queer and Intersectional Challenges to Neoliberal Hate Crime Laws». Critical Criminology. ٢٢: ١١٣–١٢٥. doi:10.1007/s10612-013-9228-x.
  8. ^ Mince-Didier، Ave. «Do Hate Crime Laws Violate the First Amendment?». www.criminaldefenselawyer.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠١٧-١١-٢٧ ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)
  9. ^ «Hate Crimes». FBI. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  10. ^ «A Policymaker's Guide to Hate Crimes» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.