بەھرام ڕادان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بەھرام ڕادان
بهرام رادان

بەھرام ڕادان لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر لە ساڵی ٢٠١٦
لەدایکبوون (١٩٧٩-٠٤-٢٨) ٢٨ی نیسانی ١٩٧٩ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی ئازادی ئیسلامی
پیشەئەکتەر
ھاوسەرمینا موختاری (ھاوسەرگیری ٢٠٢٤)
پیشەی مۆسیقی
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٩–ئێستا
وێبگەbahramradan.com

بەهرام ڕادان (بە فارسی: بهرام رادان‎؛ لەدایکبووی ٢٨ی نیسانی ١٩٧٩) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئێرانییە. چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بردووەتەوە، لەوانە دوو خەڵاتی کریستاڵی سیمۆرغ و یەک خەڵاتی حافز.

ژیاننامە[دەستکاری]

ژیانی هونەری[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٩٩ خولێکی نواندنی لە قوتابخانەی «هیوا فیلم» تەواو کردووە و لە هەمان ساڵدا هەڵبژێردرا بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی «شور عشق» کە لە دەرهێنانی «نادر مقدس» بووە.

ڕادان لە یەکەم دەرکەوتنی سینەماییدا لە فیلمی «شور عشق» ناسرا. بەڵام فیلم لە دوای فیلم، شارەزایی سینەمایی خۆی زیاد کرد و توانی فێری هونەری نواندن بێت تا لە چوارەمین ڕۆڵی لە فیلمی «ئاوازی قاز»دا، پاڵێوراو بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵی سەرەکی لە پێنجەمین فێستیڤاڵی سینەما. پاشان ڕادان دوو خەڵاتی کریستاڵ سیمۆرغی بەدەستهێنا بۆ ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی «شمعی در باد» و «سنتوری». هەروەها ئەلبوومێکی مۆسیقای لەژێر ناوی «روی دیگر» بڵاوکردەوە.

ژیانی تایبەتی[دەستکاری]

ڕادان لە ساڵی ٢٠٢٢، پۆستێکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و دەستپێکردنی پەیوەندی خۆی لەگەڵ مینا موختاری دیزاینەری جلوبەرگ ڕاگەیاند.[١][٢] پاشان لە ساڵی ٢٠٢٣دا هاوسەرگیریان کرد.[٣]

چالاکی ناھونەری[دەستکاری]

ڕووداوی وه‌رزشی[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠١٧، ڕادان مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادی زستانەی ٢٠١٨ی سیئۆلی ھەڵگرت. ئەو وتی: «دڵخۆشم کە مەشخەڵی ئەو ئۆڵۆمپیادەم ھەڵگرتووە» و لە درێژەدا ڕایگەیاند: «ھەستێکی زۆر خۆش و سەیر بوو کە توانیم ئەم مەشخەڵە ھەڵبگرم و ساتێکی مێژوویی بوو بۆ من». ھەروەھا ھیوای سەرکەوتنی بۆ وەرزشوانانی ئێرانی خواست.[٤][٥]

باڵیۆزی بەرنامەی جیھانی خۆراک[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٩ بەھرام ڕادان وەک یەکەم باڵوێزی ئێرانی بەرنامەی جیھانی خۆراک بۆ شەڕی برسێتی دەستنیشان کرا.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Login • Instagram". www.instagram.com. Retrieved 2023-07-19. {{cite web}}: Cite uses generic title (help)
  2. ^ "بهرام رادان ازدواج کرد | همسر بازیگر سرشناس کیست؟". همشهری آنلاین (بە فارسی). 2022-04-02. Retrieved 2023-07-19.
  3. ^ "ببینید | اولین تصاویر از عروسی فوق لاکچری بهرام رادان؛ شادی و رقص آقای بازیگر با تکرار دیالوگ خبرساز گلزار هنگام عقد! - خبرآنلاین". www.khabaronline.ir. Retrieved 2023-07-19.
  4. ^ "بهرام رادان: لحظه تاریخی زیبایی برای من بود". web.archive.org. 2018-02-16. Retrieved 2023-07-19.
  5. ^ ایران, عصر (۱۳۹۶/۰۹/۲۶ - ۱۴:۰۴). "بهرام رادان مشعل دار المپیک شد (+عکس)". fa (بە فارسی). Retrieved 2023-07-19. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  6. ^ "حقایقی درباره بهرام رادان "سفیر سازمان ملل "". web.archive.org. 2019-01-14. Retrieved 2023-07-19.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]