بەھائەدین ئەدەب
ڕواڵەت
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| بەھائەدین ئەدەب | |
|---|---|
![]() | |
| لەدایکبوون | ٢١ی ئابی ١٩٤٥ سنە |
| مەرگ | ١٦ی ئابی ٢٠٠٧ |
| زانکۆ | |
| پیشە | ئەندازیاری شارستانی، ئەندازیار، سیاسەتوان |
| حیزب | بەرەی یەکگرتووی کورد |
| پلە | ئەندامی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامی |
بەھائەدین ئەدەب (بە فارسی: بهاءالدین ادب، ١٩٤٥–١٦ی ئابی ٢٠٠٧) کەسایەتییەکی سیاسیی خەڵکی شاری سنە بوو کە لە دوو خولدا (١٩٩٦ ھەتا ٢٠٠٤) نوێنەری شاری سنە بوو لە پەرلەمانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. بەڵام بە ھۆی پشتیوانی کردنی لە ڕیفۆرمخوازان نەیانھێشت لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٤ بەشداری بکات. ساڵی ٢٠٠٦ لەگەڵ چەند چالاکی سیاسیی دیکە بەرەی یەکگرتووی کوردیان لە تاران دامەزراند. بەھائەدین ئەدەب دەرچووی ئەندازیاریی شارستانی لە زانکۆی پولیتەکنیکی تاران بوو. ساڵی ٢٠٠٧ لە تاران بە ھۆی شێرپەنجە لە ٦٢ ساڵیدا گیانی لە دەست دا و لە سنە نێژرا.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ «نمايندگان مجلس ششم-نامه نمايندگان مجلس ششم | پرسمان دانشجويي - اندیشه ی سیاسی». web.archive.org. ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بەھائەدین ئەدەب تێدایە.
