بەکارھێنەر:PPelberg (WMF)/Sandbox

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

Testing the Reply Tool[دەستکاری]

The conversation below is being used for the sole purpose of testing the Reply Tool.

نوێکردنەوەی پەڕەی دەستپێک[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان، وەک دیارە شێوازی ویکیپیدیا بۆ مۆبایل گۆڕاوە، و ئەمڕۆ لە زۆر لە ویکیپیدیایەکانم ڕووانی و بێکێشە بوون، بەڵام ویکیپیدیای خۆمان ئەوپەڕی کێشەی ھەبوو وەک دەرنەکەوتنی تەواوی بەشەکان کە پانییەکی زۆریان ھەبووبێت و دەبووایە بە سکڕۆڵ ڕاست و چەپت پێ کردبایە و ئەوەش بۆ بەکارھێنەرانی مۆبایل نابێت. ئەمە جگە لە کۆنیی پەڕەکە کە ھەم ئایدییەکان و ھەم کڵاسەکانیش زۆر بێسەروبەر بوون کە نازانم چۆن باسی بکەم بۆیە، بە دەرفەتم زانی و ئەمڕۆ ھەستام بە نوێکردنەوەی پەڕەی دەستپێک. بڕوانە وەشانی نوێی پەڕەی دەستپێک (بەکارھێنەر:Aram/دەستپێک) و بە ھەموو شێوەیەک واتە وێبگەڕەکان و ئامێرەکان و ئەوەندەی پێتان دەکرێت تاقی بکەنەوە و بزانن ھیچ گرفتێکی ھەیە یان نە. بەراوردی ھەردووک پەڕەکە بکەن. ھەندێ شت وەک ڕەنگ و لێوارەکان گۆڕاون. تکایە گەر ھەر بۆچوونێک یان شتێکتان ھەیە، بیخەنە ڕوو. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ١٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

وابزانم ئەم تازەیە جوانترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:١٦، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
لەڕووی ڕەنگە بەلای منەوە، ئەوەی ئێستا کە کاڵە ڕێکترە بۆ چاو. بەڵام ئەگەر کێشەی لە بینینی مۆبایل هەیە ئەوا دەستخۆش بۆ کارکردن لێی. -- Kushared (لێدوان) ‏١١:٤٧، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
کاک @Pirehelokan: منیش تازەکەم پێ جوانترە! زۆر سپاس کاک @Kushared: ئەرێوەڵا دوێنێ زۆر پێیەوە ھیلاک بووم بەتایبەتی کۆنەکە زۆر بێسەروبەر بوو و لە نوێکردنەوەیش زیاتر چارەی ترمان نییە. ئێستا وەکوو ڕەنگ ھیچیان کێشەیان نییە، بەڵام گەر (بۆ نوێیەکە) داخوازیی گۆڕینیشتان ھەیە، ئەوا قسە بکەن کە چی لێ بکەین. ھەڵبەت بەنزبەت خۆمەوە سپی و سادە بێت جوانترە. ئێستا لە مۆبایل بڕوانە ھەردوو پەڕەکە و تێبینی بکە کە لە کۆنەکەدا دەبێت بە ڕاست و چەپکردن تەواوی بەشەکان ببینی، بەڵام نوێیەکە وا نییە و ھەموویان چوونەتە خوار یەکترەوە. چیشتان دەوێت وای لێ دەکەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
 کرا. ھیچ دژێک نەبوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٥، ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
ok PPelberg (WMF) (لێدوان) ‏٠١:١٠، ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
1 PPelberg (WMF) (لێدوان) ‏٠١:١٠، ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
2 PPelberg (WMF) (لێدوان) ‏٠١:١١، ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)
3 PPelberg (WMF) (لێدوان) ‏٠١:١١، ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

گۆڕانکاری ڕووپەری دەستپێک[دەستکاری]

@Aram: @Pirehelokan: : پێویستە لە ئێستادا رووکار و بەشەک لە نوێکاری لە دەستپێکی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بکرێ وەک ئێستا دیارە هەواڵ و ووتارەکان زیاتر تایبەتن بە تەندروستی و پێموانیە هەموو ساڵێک و کاتێک ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بە نێو سەردەمی پەتایەکی جیهانی دابروا، لۆیە دەمەوێ گۆڕانکاری بکرێ لە هەواڵ و ووتاری هەڵبژێردراو و دەروازەکانیش لە لاپەرەی دەستپێک لە بەرامبەریدا باشترە گرنگی بە هەواڵەکان کە ئاماژە بە گرنگی و داتای نوێی پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٢ پەیوەندیدار بە ھەناسەی سەخت و تیژ و چارەسەری نوێی پەتایەکە (ئەگەر بدۆزرێتەوە یاخوود رێگەچارەی نوێ هەبێ و بڵاوبکرێتەوە)، هەروەها پێمباشە ووتارەکی تەواو چاک بە یارمەتی یەکتر دەربارەی ئەو بابەتە بنووسین و بیکەینە ووتاری هەڵبژێردرای لە ئێستادا،لەبەر ووشیارکردنەوە و ئاگاداربوونی خەڵکی پێم باشە ئەو هەنگاوانە جێبەجێ بکرێن... Shahid tahir (لێدوان) ‏١١:٢٤، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

@Shahid tahir:، بیرۆکەیەکی باشە. قۆڵی لێ ھەڵماڵە و دەست پێ بکە. ئیستە وتاری ڤایرۆسی کۆڕۆنامان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٣٥، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Shahid tahir: تکایە بەشە نوێیەکان لەخوارەوە دروست بکە نەوەکوو لەسەرەوە. سەبارەت بە پەرەپێدانی ڤایرۆسەکە بیرۆکەیەکی باشە، بەڵام کورد گۆتەنی «شت لەمسەرەوە خۆشە.» گەر بەو شێوازەی وتارەکانی پێشووترت بینووسیت، من ناتوانم کاری تێدا بکەم. ھەرچەندە لە پەیوەندیی نێوان لێدوانەکەت و پەڕەی دەستپێکیش تێ نەگەیشتم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٨، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: @Pirehelokan: زۆر باشە لە ئێستادا ئەمن خەریکی دەولەمەندکردنی ووتاری ڤایرۆسی کۆرۆنام زیاتر پەرەی پێ ئەدەم هەتا دەگاتە ستانداردی ووتاری هەڵبژێردراو و دواتر جەنابتان لە بەشی هەواڵەکانی ڕووپەری دەستپێک هەواڵی تایبەت بە بابەتەکە دابنێن، پێم باشە ئەگەر بۆتان دەکرێ {دەروازەی پزیشکی} بخەنە یەکێک لەو دەروازە سەرەکییانەی کە لە رووپەرەکە هەیە. سوپاس Shahid tahir (لێدوان) ‏٢٢:١٠، ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
برادەران سەیری ئەو پرۆژەیە بکەن دەربارەی ئەو بابەتەی ئاماژەم پێدایە هەوڵ بدەن رێک ئەو پرۆژەیە بکەنەوە کوردی، ویکی کوردیش بەژداربی تێیدا. en:Wikipedia:WikiProject COVID-19 , ئەمن ووتارەکانی پەیوەست بە بابەتەکە زیاتر و زۆرتر دەکەم و پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکەم ئێوەش جێبەجێی بکەن. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٩:٢٤، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
ڕاستی بڵێم من بڕێک سەرقاڵم. کوردیکردنی ئەو پرۆژەیە کاتێکی باش و چەند بەکاربەرێکی دەوێت. سەبارەت بە وتاری ھەڵبژێردراو کاری تێدا بکەن، بەڵام مەرجیش نییە ھەرچی پاڵێورا، ھەڵبژێردرێت. یەکدەنگی بنەمای لەپێشینەیە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٣١، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: جەنابتان چالاکترینن و سوپاس لۆ چالاکیەکانت لە ویکی کوردی، بەڵام کە جەنابتان بەرێوبەرەکی ویکیپیدیا بن ئەوها برێن (بەکارهێنەرەکی سادە) هەرچەندە کە ناشتوانێ و ئەوەندە شارەزاییەی نیە و گر و تینی نووسینی ووتاریش لەلایەکیدیکە چ برێ و چ بکا؟، هەرچەندە بەردەوام ئاگاداری ویکیپیدیاشی و جێگای دەست خۆشی کە هێشتا جەنابتان چالاکن، جارێ بەرێوبەرانیتر هێشتا لە خەوێ هەرنەستاینە و هەرگیزا و هەرگیز ویکیپیدیای کوردی بە هۆکاری ئەو جۆرە بەرێوبەرانە تۆسقالێکیش بەرەووپێش ناچێ ١ خوولەک سەیری ویکیپیدیای عەرەبی بکە بزانە چەند بە جوانی کارەکانی خۆیان لە رێگەی ٢ کەسەوە ئەنجامدایە دەربارەی ئەو بابەت و پرۆژەیەی ئەمن دەرێم ar:ويكيبيديا:مشروع ويكي طب/فريق عمل كوفيد-19:، خۆتان ئاگادارن کە ئەمن ئاگاداری ویکیپیدیام، ئەوەندەی ئاگادارم هۆکاری باش بوون و چالاک بوونی ویکیپیدیا لە ئێستادا بەشێک لە بەکارهێنەرانن و ١.٢ش لە بەرێوبەران، خۆ ئەگەر بێت و بگاتە حالەتێک لە پر ئەو بەکارهێنەرانە نەمێنن، ویکیپیدیای کوردی دەچەقێت و بێگوومان کەس ناتوانێ رێنمونی بەکارهێنەری تازە بکا و فێریان بکا، روی قسەکانم لە بەرامبەر توو نیە بەرامبەر ئەوانیترە بەڵام پێوسیتە جەنابت بەخەبەریان بێنی و ئاگاداریان بکەیەوە و بەشێک لە سیاسەتی تووند بکەی بەرامبەریان، بەهەرحاڵ ئەمنیش ئەگەر تانیم ئەو پرۆژەیە ئەنجام ئەدەم ئەگەر نا لێی دەگەرێم سوپاس لۆ جەنابت. Shahid tahir (لێدوان) ‏١٨:٢٢، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Shahid tahir: سەبارەت بە ھەڵبژاردنی وتارەکە ڕاستیم پێت وتووە. ھاتوو ھەڵبژێردرا! خوا دەزانێ. سەبارەت بە ناچالاکیی بەڕێوەبەرانیش بەو پێیەی بەشداریکردن لێرە خۆبەخشانەیە من ھیچم لەدەست نایەت و ھیوام وایە گەر خولەکێکی بەتاڵیان ھەبێت، لێرە بەسەری ببەن. ھەموویشیان ناچالاک نین. Kushared و Pirehelokan باش چالاکن و دەستخۆشییان لێ دەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٩، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Aram: بەردەوام مەهانەی نا چالاک بوون دەخەیتە پاڵ ئەوەی ویکیپیدیا خۆبەخشیە، لە چەندین تۆڕ و گرووپ و رێکخرو کارمکردیە وەک خۆبەخش لە بواری جیاوازیش، ئێستا کە ئەمن لە ویکیپیدیا بەکاربەرەکی ئاسایی بم یاسا و رێساکان لۆ من زۆرترە کەچی لۆ بەرێوبەران وانیە؟ ئەوە بەس لەبەر ئەوەی ئەوان خۆبەخشن مەگەر بەکارهێنەرانی دیکە خۆبەخش نینە و ماندووشن و بەژداری زیاتریشیان هەیە؟ لۆیە کاک ئارام ئیدی بە جدی ئەو مەهانەیە بەسە و پێویست ناکا، جەنابتان ئاگادارن لە ماوەی ئەو ٢ ساڵە دەیان پێشنیار و پرۆژە و ووتار پەکیان کەوتیە و ئەنجام نەدراینە بەس لەبەر خاتری ئەو بەرێوبەرانەی خۆبەخشن و نا چالاکن بەڕاستی جێگای داخە کە جەنابیشتان بە هەندێک رێکار و یاسای ویکیپیدیا چاوپۆشی دەکەی کە پێویست ناکا وابکەی و پێویست دەکا هەندێک لە پێشنیاز و یاسای ویکی کوردی بگۆردرێ لە بەرژەوەندی گشتی و بەرتەسک کردنەوەی ئەو کەسانەی کە نا چالاکن و بە کەیفی خۆیان دێن و دەرۆن و دەیان پرۆژە و کاری بە کۆمەڵیش لە کار دەخەن، بێگوومان لە موەی ئەو ٢ ساڵەب ەردەوام گوتومە و دەیلێمەوەش کە هۆکاری نا چالاکی ویکی کوردی، ئەو جۆرە یاسا و پێشنیارانەن کە لەسەر بەکاربەری ئاسایی تووند و تۆڵن و بەشێک لە بەرێوبەران و هەتا بەکارهێنەرە چالاکەکانیش هەندێ کاری نا پێویست دەکەن و هەندێک کاری پێویستیس پشگوێ دەخەن Shahid tahir (لێدوان) ‏١١:٣٩، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
@Shahid tahir: ئاخر تۆ بەشداری دەکەیت بۆیە، پەیامت بۆ دێت. گەر بەشداری نەکەیت، کەس لێیشت ناپرسێت. ئەوە ڕاستییەکە! جگە لەوە چ بەڕێوەبەر بی یان نەبی، ھەر وەکوو یەکن. واتە ئێستا من لە تۆ بەڕێزتر نیم. گەر بشزانم ئەم کارەم پێ ناکرێت، نایکەم. بەڕێوەبەری ئەوەندە گرنگ نییە و منیش دەڵێم کە غەیرە بەڕێوەبەران نەبن، بەڕێوەبەران بەتەنیا ھیچیان پێ ناکرێت. گەر ھەر بەڕێوەبەرێک لە ساڵێکدا ١٠٠ دەستکاریی ئەنجام نەدا، ئەوا مافی بەڕێوەبەرایەتیی لێ دەسەندرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئێستا دەتەوێت من چی بکەم کە ئەم دۆخە باشتر ببێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٢٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)
کاکە @Aram: بێگوومان زۆر شت هەن کە بیانکەی، پێشنیار دەکەم لە تۆڕی تایبەت پەیوەندیت لەگەر هەموویان هەیە، پێموابێ لە وتوێژەک ئەو قسەیەتم بینی. هەموویان ئاگادار بکەوە لەوەی بێگوومان مافی بەرێوبەرایەتی پێویستی بە ماندی بوونی زیاترە، ڕاستە بەرێوبەر بی و نەبی جیاوازی نیە بەڵام بەرێوبەران دەسەلاتیان زیاترە و بەشێک لە کار و پرۆژەکان بەبێ بەرێوبەران ناچێ بەرێوە هەر وەک ئەو پرۆژەیەیی دەربارە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشنیارم کرد بێگوومان دەبێ بەرێوبەرەک یاخوود چەند بەرێوبەرەک بەژدار تێدا هەبی هەتاوەک پرۆژەکە قبووڵ(ئەکسێپت) دەبی، هەوڵ بدە تێیان بگەیەنی کە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە ئێستادا زۆر چالاک نیە وەک ویکیەکی بەهێز دەرناکەوێ سەرەرای ئەوەی لە رووی بەکارهێنەر و بەرێوبەریش تا رادەیەک کەم و کووری نیە، ئەگەر نا دەکرێ جەنابتان و کاکە @Pirehelokan: رێکبکەون و ئاگاداری(warning) پێ بدەن لەوەی هەر چالاک نەبن مافی بەرێوبەری لێیان بسەندرێتەوە و بدرێتە کەسانی چالاک و ئامادەبوو لۆ ئەو مافە وەک خۆم پێشنیاز بکەم کاکە (Arya sarhan) کە دەکرێ ئەگەر لە ٪١٠٠ شارەزایی رێساکانیش نەبی، هەوڵ بدرێ زۆر شت فێربکرێ دەربارەی بەرێوەبردنی مافەکەی و ئینجا پێی بدرێ، هەروەها دەتواندرێ جگە لە ئاگاداری هەنگاوی دیکە بکرێ بەرامبەر بەکارهێنەر و بەرێوبەرانی نا چالاک بەڵام لە ئێستادا پێموایە ئەوە زۆر باشە و لەو باوەرەشدام کە دەکرێ کەسانەک لە بەرێوبەران ئامادەی دەستبەرداری ببن بە هۆکاری ناچالاکیان، جێی سەرنجە بەکارهێنەری چالاک و تێگەیشتوو دەربارەی رێساکانی ویکیپیدیا (ئارەزووی بوونە بەرێوبەری هەیە) و گەرم و گوورتری دەکا لەسەر پرۆسەی بەرێوەبردنەکە، بەڵام ئەگەر ئەویش پاش بوونە بەرێوبەر ناچالاک نەبن .بەڵام پێش ئەوەی مافی بەرێوبەرێتی بدرێتێ ئاگاداریش بکرێتەوە لەوەی ناچالاکی دەبێتە هۆکاری لێسەندەوەی مافەکە، ئیدی ئەگەر چەند بەرێوبەرەکی چالاک و ووشیار هەبن، باوەڕم وایە ووتاری زیاتر و چاکسازی زیاتر و بەکارهێنەری زیاتر روو لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەکا، سوپاس لۆ ماندی بوونەکانت گرنگیدانت بە ویکیپیدیای کوردی کاکە ئارام.. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٢:٠٣، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)

کەمکردنەوەی قەرەباڵغی بۆ مۆبایل[دەستکاری]

سڵاو ھاوڕێیان! ئێستا سەیر دەکەم بەڕاستی بەشی سەرەوەی پەڕەی دەستپێک بۆ مۆبایل زۆر زۆریش قەرەباڵغە و دەبێت تا بۆمان بکرێت بۆ بەکاربەرانی مۆبایل شتەکان سادەتر بکەینەوە. بەراوردێکی دوای کارەکە و پێش کارەکە (پەڕەی دەستپێکی ئێستا) بکەن و بۆچوونی خۆتان بڵێن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٤٢، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

ھاوڕێیان تکایە بۆچوونی خۆتان بڵێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٥٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)
 کرا. ھیچ دژێک نەبوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

گوادلۆپ[دەستکاری]

تکایە یەکێک پەڕەی گوادلۆپ ببەستێتەوە بە ویکیداتا و زمانەکانی تر، سپاس .! زەمەند ‏١٣:٤٤، ٣ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

پێشتر کراوە -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٣، ٤ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)