بەکارھێنەر:Aram/دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٤٨٬١٢٤ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
داڕێژە:وھ/٢٠٢١/ئازار

وێنەی باڵەخانەیەکی ڕووخاو بەهۆی بوومەلەرزەوە، ئامەد.
- ٦ی شوبات - بومەلەرزەیەک (لە وێنەکەدا) بە گوڕی ٧.٨ پلە تورکیا و سووریای گرتەوە، و بەهۆیەوە لانیکەم ١١ هەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٤ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
- ٢٥ی کانوونی دووەم – کریس هیپکینز لە شوێنی جاسیندا ئاردێرن وەک سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند و سەرۆکی پارتی کرێکاران دەستبەکاربوو.
- ١٩ی کانوونی دووەم – هەڵبژاردەی عێراق بۆ جاری چوارەم نازناوی پاڵەوانییەتی کەنداو ٢٥ی بەدەست هێنا، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە هەڵبژاردەی عومانی بردەوە.
- ٦ی کانوونی دووەم – ئاھەنگی کردنەوەی جامی ٢٥ی کەنداوی عەرەبی لە شاری بەسرە، عێراق دەستی پێکرد.
- ٣١ی کانوونی یەکەم – پاپای پێشووی ڤاتیکان، بێنێدیکتی شازدەیەم لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ٢٩ی کانوونی یەکەم – پێلێ یاریزانی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
- ١٢٦٥ – سەرکردەی مەغۆل ھۆلاکۆ خان لە تەمەنی ٤٨ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.
- ١٩٢٤ – یەکەم حوکمی لەسێدارەدان لە ھۆڵی داخراوی گازدا لە ئەمریکا جێبەجێکرا.
- ١٩٦٣ – عەبدولسەلام عارف لە کودەتایەکی سەربازیدا دەسەڵاتی عەبدولکەریم قاسمی لەناوبرد و خۆی بووە سەرۆکی عێراق.
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٤٨٬١٢٤ وتار و ١٦٥ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
تا ئێستا ٥٤٬٥٨١ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٦٥ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٤٨٬١٢٤ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.