بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەکارھێنەر:Ahmed mufti/شێروان مزوری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
شێروان مزوری

لەدایکبوون٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠
بەحرکە، هەولێر
پەروەردەبەکالۆریۆس لە بواری تەلارسازی
خوێندنگەزانکۆی سەلاحەدین
پیشەبریکاری خانووبەرە، تەلارساز


شێروان مزوری (لەدایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٠) تەلارساز و بریکاری خانووبەرەی کوردە. ئەو لە ناحیەی بەحرکە سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. پێشتر دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (ئایزۆلاین) بۆ خزمەتگوزاری تەلارسازی و ڕاوێژکاری بووە. ئێستا وەک بریکاری خانووبەرە کار دەکات لەگەڵ پڕۆژە دیارە ناوخۆییەکانی وەک ئەربیل هیلز، تاوەرەکانی تولیپ، بۆلیڤارد، گوندی ئیسپانی، و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا، لەگەڵ ئیعمار و پڕۆژەکانی دیکە لە دوبەی کار دەکات.

خوێندن[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٨ تا ٢٠١٣ خوێندنی لە بواری تەلارسازی لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین تەواو کردووە.

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

ساڵانی سەرەتایی[دەستکاری]

شێروان سەرقاڵی چەندین پڕۆژەی جۆراوجۆر بووە و کۆمەڵە ڕۆڵێکی لە کۆمپانیا جیاوازەکاندا وەک تەلارساز وەرگرتووە، وەک پڕۆژەی فامیلی مۆڵ، کە لە ساڵی ٢٠١٠ تیایدا ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤، جارێکی دیکە لە فامیلی مۆڵ وەک نوێنەری گروپی دارین کاری کردەوە.

کاری سەربەخۆ و ڕاوێژکاری[دەستکاری]

شێروان لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە کاری سەربەخۆ کرد و خزمەتگوزاری تەلارسازی و ڕاوێژکاری پێشکەش دەکرد. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠١٩ وەک تەلارسازێکی ڕاوێژکار لە کۆمپانیای (4 bridges) کاری دەکرد.

کۆمپانیای ئایزۆلاین بۆ تەلارسازی و بیناسازی[دەستکاری]

دوای کۆکردنەوەی ئەزموون و لێهاتووییەکی زۆر، شێروان بڕیاریدا لە ساڵی ٢٠١٩دا کۆمپانیای خۆی دابمەزرێنێت بە ناوی "ئایزۆلاین" بۆ تەلارسازی و بیناسازی.

چەند هەوڵێکی دیکە[دەستکاری]

چەندین پۆستی بەڕێوەبەرایەتی وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠١٤ وەک بەڕێوەبەری کۆمپانیای (CCC) بۆ خزمەتگوزاری پاککردنەوە کاری کردووە. هەروەها وەک یاریدەدەری سەرۆکی دامەزراوەی ڕوانگە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ کاری کردووە.

کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە[دەستکاری]

دوای ئەزموونێک یلە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەلارسازییەکان، شێروان لە ساڵی ٢٠٢١دا هاتە سەر کاری خانووبەرە، لەگەڵ پرۆژەی ئیعمار و چەندین پڕۆژەی دیاری دوبەی کار دەکات.

ئیڤێنت و پانێڵەکان[دەستکاری]

بانگهێشتی کۆمەڵە بۆنەیەکی جۆراوجۆری وەک REFF (کۆڕبەندی داهاتووی خانووبەرە) کرا و وەک قسەکەرێک تیایدا بەشداری کرد، لەگەڵ چەندین چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنی لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییە ناسراوەکان لە سەرانسەری کوردستان و عێراق وەک ئەلشەرقیە، دیجلە تیڤی، ئەلڕەشید تیڤی، کوردستان تیڤی، کوردستان ٢٤، کەنالی گەلی کوردستان. جگە لە پۆدکاستە جۆراوجۆرەکانی وەک دیوەخان و موڵک نیوز.

سەرچاوەکان و بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]