بەڕێوەبەری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

بەڕێوەبردن (بە ئینگلیزی: Management) بریتییە لە کار و ڕەوتی بەکارھێنانی کاریگەر و کارامەی سەرچاوەکانی مادی و مەعنەوی لە بەرنامەڕێژی، ڕێکخستن، بەرھەڤ کردنی دەرفەتەکان، بەڕێکردن و چاودێری؛ بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجە ڕێکخراوەیییەکان بەشێوەی پەسەند.

واتا[دەستکاری]

تا ئێستا واتای زۆریان بۆ بەڕێوەبەری کردووە، کە گرنگترینیان بریتییە لە:

  • ھونەری جێبەجێ کردنی کارەکان بە خەڵک
  • ڕەوتێ کە بە ھۆی ئەوەوە، بڕیار دەردەکرێ.
  • زانست و ھونەری ڕێکخستنی ھەوڵ و کاری ئەندامەکانی ڕێکخراوە و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی ڕێکخراوە.
  • بینینی ڕۆڵی ڕێبەر، سەرچاوەی زانیاری، بڕیاردەر و پێوەندیدەری ئەندامەکانی ڕێکخراوە.

واتای ژێرەوە گرنگترین چەمکەکانی بەڕێەبەری لەخۆ دەگرێت:

  • بەڕێوەبەری، یەک ڕەوتە.
  • واتای نھێنی بەڕێوەبەری، ڕێنوێنی پێکھاتە مرۆڤییەکانە.
  • بەڕێوەبەریی کاریگەر، بڕیاری گونجاو دەدات و ئەنجامی باش دەگرێت.
  • بەڕێوەبەریی کارا بە تەرخان کردن و بەکارھێنانی ژیرانە دەڵێن.
  • بەڕێوەبەری خێ دەداتە دۆز و کاری ئامانجدار.

ڕێبازەکانی بەڕێوەبەری[دەستکاری]

ڕێبازی کلاسیک (کۆن)[دەستکاری]

بیروڕا سەرەتایییەکانی بەڕێوەبەری

ھەموو بابەتێکی بەڕێوەبەری لە سەرەتای مێژووی مرۆڤەوە تا ساڵی ١٩١٠ز. لە خۆ دەگرێت؛ وەک ڕێکخراوەی سوومێرییەکان، میسرییەکان، ئێرانی کەونارا و شتی وەک کردنەوەی ھیرەمە سیانییەکانی میسر و دیواری چین لەم پۆلەدا جێ دەگرن.

ڕێبازی نۆکلاسیک (پێوەندییەکانی مرۆڤ)[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٢٠ز. کە ڕۆژاوا تووشی شکستی ئابووری بوو، بڕێ لە زانایانی زانستە کۆمەلایەتییەکان بە ڕێبەری ئەڵتۆن مایۆ دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە سەر چۆنییەتی کاردانەوەی کارمەندان لە بەرامبەر ڕێژەی بەرھەمھێنان لە ئەگەری گۆڕانی ھەلومەرجەکانی کار، داڕشتنەوەی کار و ھاندەرەکانی بەڕێوەبەری. بەشێکی زۆری ئەم کارە لە کۆمپانیای ڤێستێرن ئەلەکتریک لە شاری ھاسۆرن ڕوویدا. دوایی ئەم لێکۆڵینەوەیان بە لێکۆڵینەوەی ھاسۆرن ناو نا. نۆکلاسیکەکان لە سەر ئەو باوڕەن کە بەڕێوەبەری دەبێ سەرنجی زۆرتر بە کەسەکان بدات، بە واتایەکی تر بگۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرترن لە بگۆڕە فیزیکییەکان.

ڕێبازی پێداویستی (اقتضایی)[دەستکاری]

بە پێچەوانەی دوو ڕێبازی پێشوو کە بۆچوونی خۆیان بە شتێکی نەگۆڕ و گونجاو بۆ ھەموو کات و شوێنێک دەزانی، زانایانی ئەم ڕێبازە، بەڕێوەبەری بەگوێرەی بارودۆخ و ھەل و مەرجەکان ھەڵدەسەنگێنن. لەم ڕێبازەدا شتێک بە ناوی باشترین نییە، بەڵکوو ئەمە پێداویستییەکانە، بۆمان دەردەخا کە لەم «بابەتە تایبەتییەدا» چ شێوازێک لە بەڕێوەبەری باشترینە؛ بە جۆرێ کە لەوانەیە بۆ یەک شت لە ھەلومەرجێکدا بەڕێوەبەری میکانیکی باشترین بێ و لە ھەلومەرجێکی تردا بەڕێوەبەری ئورگانیکی.

ڕێبازی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان[دەستکاری]

ڕوانگەی سیستەمی لە ساڵی ١٩٦٠ بەملاوە پێی نایە دنیای بەڕێوەبەرییەوە. لایەنگرانی ئەم ڕێبازە لە سەر ئەو باوڕەن کە بۆچوونی سیستەمی باشترین شێوەیە بۆ یەکانگیر بوونی چەمک و شێوازە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبەری و ڕێک کەوتن لە سەر ڕێبازێکی داگر و تەواو.

ڕێبازی نوێخوازی[دەستکاری]

ڕێبازی نوێخوازانەی ئەمڕۆ لە تێکەڵ بوونی ڕێبازی کلاسیک و نۆکلاسیک پێکھاتووە. لایەنگرانی تازەی ئەم بزاڤە زانستییە لە سەر بەکارھێنانی کەمپیوتەر و ئامێرە بڕیاردەرەکان جەخت دەکەنەوە. بیرۆکڤانانی ئەمڕۆی پێوەندە مرۆیییەکان، باس لە چاکسازی و داڕشتنەوەی ڕێکخراوەکان دەکەن.

  • بزاڤی تازەی پێوەندییە مرۆیییەکان، لە بیست ساڵی ڕابردوودا بیرۆکەی زۆری لە بواری بەڕێوەبەری سەردەم بە ڕوانگەی پێوەندییە مرۆیییەکانەوە پێشکەش کردووە، بۆ وێنە: بیرۆکەی Z

ئەرکەکانی بەڕێوەبەری[دەستکاری]

پیتێر دراکێر گرنگترین ئەرکی بەڕێوەبەران بە بازاڕدۆزی و داھێنان دەزانێ. دەقە تازەکان گەورەترین ئەرکی بەرێوەبەران لە بەرنامەڕێژی، ڕێکخستن، ڕێبەری، دامەزراندن و چاودێریدا دەبینن.

بەرنامەڕێژی[دەستکاری]

بەرنامەڕێژی یان پلان داڕشتن یانی: بیرکردنەوەی پێشوەخت. پسپۆڕان ڕوانگەی جۆراوجۆریان لەم بابەتەدا ھەبووە، بڕێک لەم بۆچوونانە بریتیین لە:

  • دەسنیشان کردنی ئامانج و دۆزینەوە و خۆش کردنی ڕێگاکانی.
  • بڕیاردان لە سەر ئەوە، چ کارێک دەبێ بکرێت.
  • ھێنانە بەرچاوی ئەو بارودۆخەباشەی بەرەولای دەچین و دابین کردنی ھەموو پێداویستییەکانی.

ڕێکخستن[دەستکاری]

ڕێکخستن بریتییە لە ڕەوتێک بۆ دابەش کردنی ئیش و کارەکان لە نێو ئەندامەکان و پێکەوە ھەماھەنگ کردنیان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانج.

دامەزراندن

بریتییە لە پرۆسەی پرکردنەوەی هەموو ئەو شوێنانەی کە لە ناو ڕێکخراوەکاندا هەیە بە فەرمانبەری پێویست و لێهاتوو. کە ئەمەش پێکدێت لە پلاندانانی هێزی کار، دامەزراندن، هەلبژاردن، راهێنان کردن، قەرەبوکردنەوە یەکخستن و هێشتنەوەی فەرمانبەران.

ئاراستە کردن[دەستکاری]

ڕێبەری واتە: ھەوڵی بەڕێوەبەر بۆ بزواندن و ھێنانە سەر شەوقی کارمەندان بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانج.

چاودێری کردن[دەستکاری]

: لەوەیا کۆدەبێتەوە کە هەموو شتەکان بە پێی پلانی دانراو، بە گوێرەی ڕێنمایی دەرچوو، لە

بنەمای دیاریکراو بەدیهاتوون. مەبەست لە چاودێری ئاماژەکردنە بۆ خاڵی لاواز و کەم و کوڕییەکان، بە

مەبەستی چارەسەرکردنیان و دووبارە نەبونەوەیان. چاودێری بەسەر هەموو شتێکدا جێبەجێدەکرێت

وەک خەڵک، کارەکان.

ئاستەکانی بەڕێوەبەری[دەستکاری]

بەڕێوەبەری لە ڕێکخراوە گەورەکاندا، سێ ئاستد بە خۆوە دەبینێت:

  • بەڕێوەبەری کاری (سەرپەرشتی)
  • بەڕێوەبەری نێوانی
  • بەڕێوەبەری باڵا

لقەکانی بەڕێوەبەری[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

ویکیپیدیای فارسی