وتووێژ:بەڕێوەبەری

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ناوی دروست[دەستکاری]

سڵاو. زاراوەی باو کارگێڕی -یە. --Aza (لێدوان) ٠٦:١٩, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

زاراوه‌ی باو و دروست به‌ڕێوه‌به‌رییه‌، وشه‌ی کارگێڕی بۆ ئیداره‌= office باوه‌ و دروسته‌.

بۆ وێنه‌ : مدیریت زمان، مدیریت ذهن خۆ نابێته‌ کارگێڕی کات و هزر! Aminijian (لێدوان) ٠٩:٣٣, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

مام Aminijian قسەکەت جوانە بەڵام وەکی بزانم مەبەستی کاک ئازا ئەمە بوو ئەگەر ئێمە بە management بڵێین بەڕێوەبەری ئەی بە administration بڵێین چی؟ سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٠:٤٢, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
تا ئەو جێیەی بزانم بە لقە زانستگایییەکە ئەڵێن "کارگێڕێ"، بەڵام ئەوەش ھەیە کە وەکی فەرمووت بە "مدیریت زمان" ناکرێ بڵێی "کارگێڕیی کات".
ئۆفیسیش ئەبێتە نووسینگە. شتێکی تر کە زۆر پێوەندیی بەمەوە نییە وشەی ھزر -ە کە من پێم باشترە بیکەین بە زەین. ھەرچەن وتاری ھزرم بۆ خۆم نووسیوە بەڵام ھەرچی بیری لێ ئەکەمەوە ھزر ھەر ھەمان بیر -ە. بە تێر و تەسەلی باسەکە لە پەڕەی لێدوانی وتاری ھزردا درێژە پێ ئەدەین.--Aza (لێدوان) ١٢:٠٢, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
بەڕاستی ئەم «نووسینگە»یە وشەیەکی داتاشراوی ھەڵە و کرێت و ناشیرینە. چون عەرەب دەڵێ مکتب ناچار ئێمەی کوردیش دەبێ بڵێین نووسینگە! ئەوە ھیچ، کەس نەبووە بڵێ پاشگری -گە کەی بە چاوگەوە (مصدر) لکاوە؟ ھەتا وشەی ئاوا دابتاشین. بۆ ھزر و بیریش لە پەڕەی لێدوانەکەیدا بۆچۆنی خۆم دەنووسم. سپاس.--چالاکWьтуwеж (٢٩ی گوڵانی ٢٧١٣) ١٢:١٥, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

به‌ڕێز چالاک و دیکه‌ی خۆشه‌ویستان، تێبینییه‌کانتان ده‌نێمه‌ سه‌رچاو، به‌ڵام سه‌رنجتان بۆ چه‌ند خاڵ ڕاده‌کێشم:

  • تایبه‌تمه‌ندی زمان وایه‌ که‌ هیچکات به‌رامبه‌رییه‌کی ته‌واوی له‌گه‌ڵ زمانێکی تر نییه‌، واته‌ وشه‌کانی دوو زمان لێک ده‌چن به‌ڵام ته‌واو وه‌ک یه‌ک نین.
  • شێوازی ژیان له‌ وڵاتێکه‌وه‌ بۆ وڵاتێکی تر ده‌گۆڕێت و به‌و پێیه‌ش وشه‌کانی زمانه‌ جۆراوجۆره‌کانی دنیا به‌گوێره‌ی شێوازی ژیانی ئاخێوه‌رانی ده‌گۆڕێت. به‌ زمانێکی ساده‌تر بڵێم زمانی کوردی چون که‌وتۆته‌ به‌ر ژیانی کوێستانی، له‌ بواری وشه‌ی کشتوکاڵی و پاتاڵداریدا زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و له‌ زۆربواری تردا توره‌ و هه‌ڵی نه‌داوه‌. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مڕۆکه‌ له‌ ژێر چه‌تری تۆڕه‌کانی پێوه‌ندی، هه‌موو دنیا وه‌ک گوندێکی لێ هاتووه‌ و هه‌موو گه‌لان به‌ خزمه‌ت کردنی ڕێکوپێکی زمانه‌کانیان ئه‌م به‌ربه‌سته‌یان په‌ڕاندووه‌ و له‌ هه‌موو بوارێکدا هه‌ڵیان داوه‌؛ ناشوکری کورد نه‌بێ، که‌ که‌س ئاوڕێکی ئه‌وتۆی لێ ناداته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌م پرته‌ پرته‌ی ئێمه‌ نه‌بێ!
  • مدیریت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ به‌کاری ده‌هێنن، بریتییه‌ له‌ یه‌کێک له‌ زانسته‌ هه‌ره‌ گرنگه‌کان. به‌م لێکدانه‌وه‌ هاوتای وشه‌ی management ه‌ نه‌ک administration ، هه‌رچه‌ن ئه‌م دوو وشه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا یه‌ک واتا ده‌به‌خشن، به‌ڵام چی بکه‌ین که‌ هه‌رکامه‌یان بۆ واتایه‌کی تایبه‌تی ته‌رخان کراوه‌.ئا به‌م بیره‌وه‌رییه‌، وشه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری یا رێبه‌ری یا ڕێڤه‌به‌ری یان هه‌ڵسووڕاندن یا... له‌ زمانی کوردیدا هاوتای دروستی (مدیریت) ه‌ و خۆشبه‌ختانه‌ هه‌رئه‌مه‌ش باوه‌.
  • من به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌ وشه‌ی قورس و ره‌زاگران و ناپۆڕ خۆشم نایێت، تا وشه‌ سووکتر و لووستر و پوخته‌تر بێ زۆرتر ده‌که‌ومه‌ سه‌ر زه‌وق بۆ به‌کارهێنانی و دڵنیاشم خزمه‌تێکی باشتر ده‌کا به‌ زمانه‌که‌مان!Aminijian (لێدوان) ٢٠:٣١, ١٩ ئایار ٢٠١٣ (UTC)
نازانم ئەنجامی ئەم وتووێژە چ بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەم «بەڕێوەبردن» دابنێین. سەرچیا‏١٧:٥٧، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Serchia:، @Aminijian: وەڵڵا منیش بۆم دەرنەکەوت بووبە چی بەڵام ڕای منیش بەڕێوەبردن یان بەڕێوەبەرییە. -- کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٢:٤٦، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وتارە دەگوازمەوە بۆ «بەڕێوەبردن» و «بەڕێوەبەرایەتی» دەبێتە بەرانبەری (Administration یان Directorate). سەرچیا‏١٣:٠٠، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نەخێر کاک سەرچیا وا نییە. تکا دەکەم کوتوپڕ مەیان گوێزەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢٢، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
گەر وا نییە چۆنە؟ «بەڕێوەبردن» دەبێتە چی؟ چوار پێنج ساڵە کەس وەڵامێکی بۆ وتووێژ زیاد نەکردووە، ئێستا کە ناوی وتار دەگۆڕین گلەیی دەکرێ! سەرچیا‏١٩:٥٢، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە «بەڕێوەبردن» لە فەرھەنگی خاڵ، پێم وایە لە فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینەش ھەیە. گەر کەسێکیش بەستەری بۆ وشەی «بەڕێوەبەری» و ئەوانی دیکە ھەیە لە فەرھەنگە کوردییەکان باشترە دابنرێن. سەرچیا‏٢٠:٠٣، ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نا لە ھەنبانەبۆرینەدا بەڕێوەبردن نەھاتووە! ئەمە نابێتە بەڵگە خۆ! ئەم فەرھەنگانە سادەترین و باوترین وشەکانی سەر زمانی خەڵکیان تێدا نییە. ئاوا لێدوان بە ھیچ کوێ ناگا.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
«بەرێوەبردن»، ھەنبانەبۆرینە. ھەندێک جار کە وشەیەک پێشنیاز دەکەین دەڵێن ئەوە لە خاڵ و ھەنبانەبۆرینە نەھاتووە، ئێستاش دەڵێن ئەوە بەڵگە نییە! بەڵێ منیش پێم وایە تەنیا ئەو دوو فەرھەنگە بەس نین، بەس گەر چاو لە فەرھەنگانی دیکەش بکرێت ئەو وشەیە زۆرتر نووسراوە. بە ھەمان شێوە لە ئەنجامەکانی گووگڵیش، ئێمە دەتوانین ئەوانە بکەینە پێوەر. وەک پێشتریش گوتوومە ئێمە لێرە نین بۆ دروستکردنی فەرھەنگێکی نوێی کوردی. گەر ئەوەندەش بەس نییە با کارەکە ببێتە دەنگدان و بەو شێوەیە یەکلایی ببێتەوە، نەک وەک ئێستا کە نازانرێت ڕێی دروستی ھەڵبژاردنی ناوێک چۆنە. سەرچیا‏١٢:٢٤، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دەی ئەوەی کە لە ھەنبانە و خاڵدا بەڕێوەبردن ھاتووە یا نەھاتووە چ دەسەلمێنێ؟ ئایا من دەڵێم نەھاتووە؟ یا من دەڵێم ھەڵەیە؟ خۆ لێدوانەکە لەسەر ئەمە نییە. تکایە چاوێکیشت لەمە بێ: en:Wikipedia:Polling is not a substitute for discussion. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏١٨:٢٢، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ مەسەلەی دەنگدان ئەوەی لە ویکیی ئینگلیزی چۆنە ئەوە سیاسەتی خۆیانە نەک ھەموو ویکییەکان، و وەک لەوێش نووسراوە کە ئەوان ئەوەیان قەدەغە نەکردووە (While not forbidden, polls should be used with care.). سەبارەت بەم باسە، قسەی من ئەوەیە لە کاتێک وشەی (بەڕێوەبردن) لەنێو خەڵکی باوە و لە فەرھەنگەکانیش ھەیە، بۆ دەبێت وشەی دیکە دابنرێت؟ گەر بەڕێوەبردن بۆ (management) نابێت ئەی بۆ چییە؟ کێشەی «بەڕێوەبەری» ئەوەیە کە لەگەڵ «بەڕێوەبەر» تێکەڵ دەبێت. بۆ نموونە گەر (project management) ببێتە «بەڕێوەبەریی پرۆژە»، و (project manager)یش ببێتە «بەڕێوەبەری پرۆژە» ئەو کات جیاوازیان تەنیا دەبێتە (ی)ی پەیوەندی، وەک دەزانین کە زۆر کەسیش ئەم (ی) نانووسێت، و بەم شێوەیە بابەتەکە ئاڵۆز دەبێت. سەرچیا‏٢٠:٠٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ھۆ و سەرچاوەکانی خۆم دەربڕین بۆ پاڵپشتی لە وشەی «بەڕێوەبەردن» و ناکرێ دووبارە ئەم وتووێژە چەند ساڵی دیکە بخایەنێت. پێشنیازی گواستنەوەی دەکەم و گەر دژایەتی نییە یان شتێک نییە بۆ پاڵپشتی لە وشەی «بەڕێوەبەری». سەرچیا‏١٣:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من وتم هەر دووکیان دروستە، ئەگەر بمەوێ دەنکێکیان هەڵبژێرم ئەوا لەگەڵ بەڕێوەبەریم. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٥٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
مەسەلە ھەر دروستی نییە، بەڵێ دەکرێ «بەڕێوەبەری و کارگێڕی»یش بەکاربێنین، مەسەلە ئەوەیە لەنێوان ئەم ھەموو وشانە کامەیان پەسەندترە و کامیان زۆرتر بەکارھاتووە. ئەوەی لە فەرھەنگەکان و لە کتێبەکان زۆرتر بەکاردێت «بەڕێوەبەردن»ە. سەرچیا‏١٦:٠٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چاو کاک سەرچیای خۆشەویستم ئێمە دوو شتمان لە ڕێزماندا ھەیە یەکەم چاوگ دووەم ناوی چاوگ. گەر بە کورتی بڵێم چییە پرسین چاوگە پرسیار ناوی چاوگ. ئێستە بەڕێوەبردن دەبێتە manage بەڵام بەڕێوەبەری دەبێتە management. لەم وتارەیشدا management ھاتووە دەبێ فەرقی ئەم دووانە بزانی.
بۆ ئەوەی وتت بەڕێوەبەری لێڵی مانایی دروست دەکا وایە. من وەک خۆم لێ کردەوە دەنا دروستەکەی ئەوەیە بڵێین بەڕێوەبەرایەتی یان بەڕێوەبەریەتی. بەڕێوەبەرایەتی لای ئێوەیش یەکجار باوە کاکە سێرچێکم کرد کۆڵێکی ئاکام ھەبوو ئەویش ئاکامی فەرمی [١]. ئەگەر کێشەت لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیش ھەیە ئەوە پێمان بڵێ بزانین بۆ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٣١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕاست وایە بەڕێوەبەرایەتی/بەڕێوەبەرێتی/بەڕێوەبەریەتی گونجاو و دروستن بەڵام بەڕێوەبەری/بەڕێوەبردنیشمان بۆ ئەوە هێنا کە کورتتر و خۆشگۆترن. کاک سەرچیا پێم وایە ئەوەی کاک چالاک دروستە بەڕێوەبردن بۆ Manage و بەڕێوەبەری/بەڕێوەبەرێتی بۆ Management. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٧:٤٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لێرە (manage) ڤێربە و (management) ناوە. ڕاستە گەر کەسێک بڵێ بەرانبەری (manage) چییە؟ دەڵێین «بەڕێوەبردن» بەس خۆ ڕێک وشەکە وەک خۆی لەنێو ڕستە بەکارنایەت. بۆ نموونە دەڵێین؛ من پرۆژەکەم بەڕێوەبرد. کەواتە پرسیاری من ئەوەیە کە ئێستا لە زۆر شوێن «بەڕێوەبردن» وەک ناو بەکاردێنن لە بەرانبەری (management) کێشەی چییە؟ سەبارەت بە وشەی «بەڕێوەبەرایەتی» ئەو وشەیە زۆر بەکاردێت بەڵام لەجێی (management) دانەنراوە، زۆرتر بۆ ناوی دامەزراوەکانی حکوومەت بەکاردێت وەک (department) و (directorate). سەرچیا‏١٨:٤١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە بۆچۆنی خۆتە کاک سەرچیا. ئەزقەزا ئەزقەزا ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی ئێوە دەیڵێن ڕێک بەرامبەری ئەو شتەیە لە فارسیدا دەڵێن مدیریت! بۆ نموونە بە فارسی بە «بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی» دەڵێن «مدیریت آموزش و پرورش سلیمانیە». کە مدیریتی فارسیش رێک یانی بەڕێوەبەرایەتی.
خولاسەی دەکەمەوە: to manage ← بەڕێوەبردن I managed ← بەڕێوەم برد management ← بەڕێوەبەرایەتی/بەڕێوەبەریەتی
جا بە کەسانی تریش ڕای خۆیان بنووسن. لەمە زیاتر لەسەری نانووسم. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەو حیسابەبێ قسەی ھەمووان لێرە بە ھی خۆتەوە ھەر بۆچوونە. بۆ بەڕێوەبرایەتیش (دەزگای حکوومەتیش) بەو شێوەیە نییە کە باسی دەکەی. بۆ ناوی دەزگایەکی حکوومی ناونیشانی (Management) دانانرێت، کارمان بەوە نییە فارسییەکەی دەبێتە چی. سەرچیا‏٢١:١٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کارم بەم بوختانانەی جنابت نییە. بۆچوونی خۆت نووسی منیش ئی خۆم نووسی. ئیتر لەسەر قسەی بەکارھێنەرانی تر ڕادەوەستین بزانین دەڵێن چی. خۆت فەرمووت دەنگدان جارێ ئەوە دوو کەس دەڵێ بەڕێوەبەرایەتی. --چالاک وتووێژ ‏٢١:٢٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بوختانی چی؟ ئەوە باسی چی دەکەن. گەر قسەیەک بە دڵی ئێوە نەبێت دەبێت بەم شێوەیە وەڵام بدەنەوە. بەڵێ ڕای بەکارھێنەرانی دیکەش وەردەگرین، قسەی من لێرە بەس نییە بە ھەمان شێوە قسەی تۆش بەتەنیا یەکلاکەرەوە نییە. سەرچیا‏٢١:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاکە تکایە هەندێک قسەکانتان نەرم بکەنەوە ئێمە بۆ یەک شت خەریکین، تکایە توند مەبن. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٢:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]