بەھار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەهارەوە ڕەوانە کراوە)
گوڵ یەکێک لە ھێماکانی بەھار

بەھار (بە عەرەبی: الربیع، بە ئینگلیزی: Spring) یەکێکە لە چوار وەرزی ساڵ لە ناوچە مامناوەندەکان، دوای زستان و پێش ھاوین. چەند پێناسەیەک بۆ بەھار ھەیە، لەوانە پێناسەی کەشوھەوا («نیوە وەرز» کە دەکەوێتە نێوان وەرزی سەرما و گەرما) و بەپێی ساڵنامە دەگۆڕێت، بەڵام بەکارھێنانی ناوخۆیی ئەم زاراوەیە بەندە بە جۆری کەشوھەوا و نەریت لە ناوچەکەدا، کاتێک بەھار لە نیوەگۆی باکوورە پاییز لە نیوەگۆی باشووردایە، و بە پێچەوانەشەوە. لە ڕۆژانی یەکسانبوونی بەھاردا، درێژی ڕۆژەکە نزیکەی ١٢ کاتژمێرە، و لەگەڵ پێشکەوتنی ڕۆژەکانی وەرزەکەدا زیاد دەکات. بەھار ئاماژەیە بۆ نوێبوونەوە و دووبارە لەدایکبوونەوە و گەشەکردنەوە. ئەو کاتەیە کە زەوی بە ڕەنگی چیمەن سەوزە و گوڵەکان دەکرێنەوە و پلەی گەرمی مامناوەندە و ئاژەڵەکانیش دوای خەوتنیان چالاک دەبن.[١]

لەڕووی ئەستێرەناسی[دەستکاری]

بەھار لە ڕووی ئەستێرەناسی لە ٧ی شوبات لە نیوەگۆی باکوور دەست پێدەکات، ھەروەھا لە ٧ی ئاب لە نیوەگۆی باشوور، و لە ٧ی ئایار لە نیوەگۆی باکوور و ٧ی تشرینی دووەم لە نیوەگۆی باشوور کۆتایی دێت، و بەرواری دەستپێکردن و کۆتایی ئەستێرەناسی بە واتای ھاوسەنگی بەھار لە ٢٠ مانگی ئازاردا دێت (نیوەگۆی باکوور) یان ٢٢ی ئەیلول (نیوەگۆی باشوور).[١]

لەڕووی کەشوھەوا[دەستکاری]

وەرزی بەھار لەڕووی کەشوھەواوە بە «نیوە وەرز» پێناسە دەکرێت کە دەکەوێتە نێوان وەرزی سەرما و وەرزی گەرما، و بە گۆڕانکاری لەنێوان پلەی گەرمی زستانی ڕابردوو و پلەی گەرمی ھاوینی دواتردا تایبەتمەندە. لە نیوەگۆی باکوور ئەم وەرزە تەواوی مانگەکانی ئازار و نیسان و ئایار دەگرێتەوە، لە یەکەمی ئازار تا ٣١ی ئایار. بەڵام لە نیوەگۆی باشووردا بەھار لە یەکەمی ئەیلوولەوە تا ٣٠ی تشرینی دووەم دەست پێدەکات.[١]


وەرزەکانی ساڵ
بەھار ھاوین پاییز زستان
گوڵەکان لە بەهاردا کەناری ئاواهو لە هاوی کاتی خۆر ئاوابوون وەرینی گەڵای درەختەکان لە پاییزدا کۆبوونەوەی بەفر لەسەر درەختەکان لە زستاندا لە ئاڵمانیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "ربيع", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2023-04-24, retrieved 2023-04-27

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]