بەستنە گەورەکە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەستنە گەورەکە (ھەروەھا ناسراوە بە مەرگی گەرمی) یەکێکە لە بیردۆزە بەناوبانگەکانی تر کە کۆتایی ھاتنی گەردوون بە پشتبەستن بە سروشتی وزەی تاریک دەسەلمێنێت. ئەم بیردۆزە وای دادەنێت کە گەردوون بە خێرایییەکی زۆر فراوان دەبێت و ئەم خێرایییەش بەردەوام لە زیادبووندایە، لە ھەمان کاتدا، گەرمی بەناو گەردووندا بڵاودەبێتەوە و ھێشووەکان و ئەستێرە و گەلەئەستێرەکانیش ھەموویان وێران دەبن و لەناودەچن. دواتر پلەی گەرمیی ساردتر و ساردتر دەبێت ھەتاکو پلەی گەرمی گەردوون دەبێتە سفری تەواو. ئەمەش پلەیەکە کە گەردوون تێکدەدات و وای لێ دەکات کە نەتوانێت ئەتۆمەکان پێکەوە بنێت. کاتێک کە ئەمە ڕوویدا، ئەگەر گەردوون ھێشتا لە فراوانبووندا بێت، ئەوا ئەو ئەستێرە و گەلەئەستێرە و ئەو ھەسارانەشی کە ماونەتەوە ئەمەندە لە یەکتر دووردەخرێنەوە ھەموویان ئەو ماددانە لەدەست دەدەن کە پێویستن بۆ ڕیزبوون و پێکھێنانی کۆمەڵەی تر. بەھۆی ئەمەشەوە ڕووناکی بە تەواوەتی لە گەردوون دەبڕێت و خامۆش دەبێت، و دواتر ھەموو ئەو ئەستێرە و ھەسارانەی کە ماونەتەوە بە تەنھا و بە خاوی لەناودەچن و نامێنن. زاناکان دەڵێن ئەگەر ژیانێک ھەبێت لەسەر ئەو ھەسارە تاق و تەنیایانەی شارستانییەتەکانی داھاتوو، ئەوا پێیان وادەبێت کە ئەوان تەنھان و ھەرگیز ژیانێکی تر نادۆزنەوە و ڕووناکی ھیچ ئەستێرەیەک نایانگاتێ. زاناکان لە ئێستادا ئەم بیردۆزەیان بەسەر ھەموو ئەوانی تردا پێ پەسەند ترە و پێیان وایە کە ئەگەری ڕوودانی زیاترە.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Heat death of the universe". Wikipedia (بە ئینگلیزی). 24ی تەممووزی 2021. Retrieved 27ی Julyی 2021. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |date= (help)