بەرنامەی پێشکەشکردن
ڕواڵەت
| بەرنامەی پێشکەشکردن | |
|---|---|
| لقی | ئەپڵیکەیشن |
| بەکارھێنان | سڵاید شۆو |
بەرنامەی پێشکەشکردن (بە ئینگلیزی: Presentation Program) پاکێجێکی نەرمەکاڵایە کە بەکاردێت بۆ پیشاندانی زانیاری لە شێوەی سلاید شۆ. سێ ئەرکی سەرەکی ھەیە: دەستکاریکەر بۆ ڕێگەدان بە دانان و فۆرماتکردنی دەق، ڕێگەیەک بۆ دانان و دەستکاریکردنی گرافیک، ھەروەھا سیستەمی سلایدشۆ بۆ پیشاندانی ناوەڕۆک. نەرمەکاڵای پێشکەشکردن دەتوانرێت وەک کۆمەڵەیەکی تایبەتی میدیای ئەلیکترۆنی ھەژمار بکرێت، کە کولتوور و پراکتیکی تایبەتی خۆی ھەیە بە بەراورد بە میدیای پێشکەشکردنی تەقلیدی. یەکێک لە بەرنامەکانی پێشکەشکردن کە زۆرترین بەکارھێنانی ھەیە بریتییە لە مایکرۆسۆفت پاوەرپۆینت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Presentation program»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٣.
- دەروازەی کۆمپیوتەر
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی مایکرۆسۆفت
- دەروازەی کۆمپانیا
- دەروازەی زانستی کۆمپیوتەر
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە بەرنامەی پێشکەشکردن تێدایە.
ئەم وتارە بۆ ھیچ پۆلێکی ناوەڕۆک زیاد نەکراوە. تکایە بە زیادکردنی پۆلێک یان زیاتر یارمەتیی بدە تا لەگەڵ وتارە لێکچووەکان پێڕست بکرێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |