نیشانەی پزیشکی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھێماکانی پزیشکی، ھێماکانی نەخۆشی، (بە ئینگلیسی: Sign) دیاردەیەکی دیتنی و پێواندنییە، کە لەلایەن پزیشک یان تیمی دەرمانکەرەوە دوابەدوای پشکنینی پزیشکی دێتە ناسین. ھێماکان لە ناسینەوەی نەخۆشیدا دەورێکی گرنگ دەبینێ؛ ئەم ھێمایانە لەوانەیە نەخۆش سەری لێ دەرنەکا، بەڵام بۆ پزیشکی دەرمانکەر ھەڵگری واتا و چەمکی تایبەتە.

ھێماکانی نەخۆشی لە گەڵ نیشانەکانی نەخۆشیدا جیاوازە؛ نیشانەکانی نەخۆشی لەوانەیە بۆ ھەموو کەس ئاسان بێ و لێی تێ بگەن، بەڵام ئەو کۆمەڵە نیشانانە کە نەخۆش درکی پێ ناکا و تەنیا پزیشک یا تیمی دەرمانی لێی تێدەگا بە ھێماکانی پزیشکی دەناسرێ، بۆ وێنە: زک ئێشە تەنیا نەخۆش درکی پێ دەکا و ھەموو کەسێک بە ئاسانی لێی تێ دەگا، بەڵام کۆ بوونەوەی شلە لە بۆشایی زکدا، تەنیا پزیشک بەرەو ناسینەوەی ئاسیت دەبا. یا ھەستی دڵەتەپە لە دڵدا نیشانەیەکی نەخۆشییە کە تەنیا نەخۆش ھەستی پێدەکا، بەڵام لێکدانەوەی کێشەکانی سەر ئی.کی. جی (شریتی دڵ)، کە ھەڵگری ھێماکانی نەخۆشییە، تەنیا کاری پزیشکە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[١]