گەزیزە عومەر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەزیزە عومەر

لەدایکبوون١٩٦١
نیشتەجێیسلێمانی
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترگەزیزە خان
پەروەردەبەکالۆریۆس لە شانۆ
پیشەشانۆ و سینەما
چالاکبوون١٩٦٩
ھاوسەرئیسماعیل خەیات[١]
خەڵاتەکاندەقی شنۆیی کوردی لە ئامەد


گەزیزە عومەر عەلی ئەمین (لەدایکبووی ١٩٦١، سلێمانی - ) ھونەرمەندێکی شانۆکاری کوردی باشووری کوردستانە. ئەو بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت لە کوردستاندا. ئێستا ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی شانۆنوسی جیھانییە.

ژیان[دەستکاری]

گەزیزە عومەر عەلی ئەمین لە ساڵی ١٩٦١ لە شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان لەدایک بوو. لە ١٩٨٨ بەشی شانۆی لە پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدا تەواو کردووە. دواتر دەبێت بە بێژەری ڕادیۆیی لەبەشی کوردی رادیۆی بەغدا. دواتر مامۆستای شانۆیی لە پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی و دوای چواردە ساڵ لە خزمەتی پەیمانگا ڕێژەی خزمەتەکەی دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشەنبیری. ئێستا بە پلەی شارەزا لە بەرێوەبەرایەتی ھونەری شانۆی سلێمانی فەرمانبەرە.

بەرھەمەکان[دەستکاری]

  • چەندین سیناریۆ و دەرھێنان و نواندنی شانۆیی
  • دیداری (گوڵەمێخەک)ی شانۆیی
  • تیپی شانۆیی ھاوڕێیانی گەزیزە، ١٩٧٧

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]