بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەدر بانوون

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەدر بانوون (بە عەرەبی: بدر بانون؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٩٣، بە سوڵتان ناسراوە) یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی مەغریبییە، دڵی بەرگریی یانەی قەتەر و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریبە. سەرەتای کاروانی وەرزشیی لە یانەی ڕەجا بوو.

کاروانی وەرزشیی یانە

[دەستکاری]

سەرەتای کاروانی وەرزشیی بانوون لەگەڵ یانەی ڕەجا بوو، لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ی خولی تۆپی پێی مەغریب، نازناوی خولەکەیان بەدەستھێنا. دواتر بە خواستن ڕوویکردە یانەی ویداد فاس و بەرکان، لە ٢٠١٥ گەڕایەوە بۆ یانەکەی.

لە جامی فەرمانڕەوایی مەغریبی ٢٠١٧، لێدانی یەکلاکەرەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر بە یانەی دیفاع حەسەنی جەدیدی جێبەجێکرد و نازناوەکەیان بەدەستھێنا.

ساڵی ٢٠١٨ ڕەجا سەرکەوت بۆ جامی کۆنفیدراڵی ئەفریقای ٢٠١٨، نازناوەکەی بەدەستھێنا و سەرکەوت بۆ جامی سووپەری ئەفریقای ٢٠١٩، لەوێش ڕووبەڕووی ئیسپێغانس تونیسی توونسی بووە و یارییەکە لە دەوحە ئەنجامدرا، بانوون گۆڵی سەرکەوتنی لە خولەکی ٦٤ تۆمارکرد.

بانوون نازناوی خولی مەغریبی ٢٠١٩-٢٠٢٠ و جامی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی لەگەڵ ڕەجا بەدەستھێنا، دوای ٥ ساڵ یانەکەی بەجێھێشت.

ئەھلی

[دەستکاری]

لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، بانوون پەیوەندی بە یانەی ئەھلیی میسڕییەوە کرد، کە بەشداربوو لە جامی جیھانیی یانەکانی فیفای ٢٠٢٠، بەسەر یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی سەرکەوتن و مەدالیای برۆنزیان بەدەستھێنا.

بانوون لەگەڵ ئەھلی، نازناوی جامی میسری ٢٠٢٠ و جامی سووپەری ئەفریفای ٢٠٢٠ و خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقای ٢٠٢١ی بەدەستھێنا. لە جامی سووپەری ئەفریقای ٢٠٢١، گۆڵی سەرکەوتنی بەرامبەر بە یانەی ڕەجا تۆمارکرد.

قەتەر

[دەستکاری]

لە تەممووزی ٢٠٢٢، یانەی قەتەر بە گرێبەستێکی ٣ ساڵە بانوونی گواستەوە.

کاروانی وەرزشیی نێونەتەوەیی

[دەستکاری]

لە ٢٠١٣، بانوون بانگھێشتکرا بۆ یارییەکانی ھاوسۆزیی ئیسلامیی ٢٠١٣، ٢-١ لە ئیندۆنیزیایان بردەوە و مەدالیای ئاڵتوونیان بەدەستھێنا.

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، وەکو یاریزانی یەدەگی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب لە پاڵاوتنی جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ دەرکەوت، کە بەرامبەر بە گابۆن بوو، ٣-٠ براوە بوون. دواتر بانگھێشتکرا بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨ لە ڕووسیا.

بانوون بانگھێشتکرا بۆ جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١، پاشان بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٢١، بەڵام بەھۆی پێکانەوە پاڵەوانیەتییەکەی تەواو نەکرد.

بانوون ناونووسکرا لە لیستی یاریزانە بانگھێشتکراوەکانی مەغریب بۆ جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، کە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ڕاگەیەندرا.

ئامارەکان

[دەستکاری]

گۆڵە نێونەتەوەییەکان

[دەستکاری]
(ستوونی گۆڵ ئاماژەیە بۆ ئەو گۆڵەی کە تۆماری کردووە، ستوونی ئەنجام ئاماژەیە بۆ ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە)
ز.ڕێکەوتیاریگابەرامبەرگۆڵئەنجامپاڵەوانیەتی
١١٣ی ئابی ٢٠١٧میسڕ میسر١-١١-١پاڵاوتنی پاڵەوانیەتیی جامی نەتەوەکان ٢٠١٨
٢١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩مەغریب جەزائیر١-٠٣-٠پاڵاوتنی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکان ٢٠٢٠
٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەلجنوب، وەکرە، قەتەر فەلەستین٤-٠٤-٠جامی عەرەبی فیفای ٢٠٢١
٤٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەحمەد بن عەلی، ڕەیان، قەتەر ئوردن٢-٠
٥١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١یاریگای ئەلسەمامە، دەوحە، قەتەر جەزائیر٢-٢٢-٢

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Badr Benoun»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣.