بەبەربوون

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
خانەیەکی سپێرم خەریکی بەبەرکردنی گەرایەکە

بەبەربوون، بەبەرکردن، تەیەگرتن یان تەیەدان بریتیە لە تێکەڵبوونی گامێتەکان لەگەل یەکتر بە مەبەستی دروستکردنی ئۆرگانیزمێکی نوێ. لە ئاژەڵان دا، ئەم پرۆرسە بریتیە لە تێکەڵبوونی سپێرمێک لەگەڵ گەرایەک کە لە ئاکامدا دەبێتە ھۆی دروستبوونی ئاوڵەمەیەک.بە پێی جۆری گیاندار، ڕەنگە ئەم پرۆسە بە شێوەی بەبەربوونی ناوەکی بێت (واتە لە نێو جەستەی گیانداری مێ دا ڕوو بدات) یان بەشێوەی بەبەربوونی دەرەکی بێت. بە سەرجەم پرۆسەی دروستبوونی بەچکەی گیانداران دەگوترێت زاوزێ، واتە پرۆسەی تۆرەمخستنەوە.