وتووێژ:بێبازاڕیی مەزن

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گەلۆ ئەم ناوە تەواوە؟ مادیوتووێژ (١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٢) ٠٨:٤٠, ١ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

ڕکوود = مەندی. کەوابوو "مەندیی گەورە" یا "بێبازاڕیی گەورە" باشترە. --Aza (لێدوان) ٠٤:٣٤, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

بێبازاڕی زۆر باوە بەڵام ئەو مەندە لە کوێ ھاتووە؟--چالاکWьтуwеж (١٢ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ٠٥:٣٦, ٣ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
@Aza:. من وشەیە مەندم بە مانای راکد بیست. مەند = راکد / مەندی = رکود.
بە بڕوای من بێبازاڕی بەرامبەری «کەساد»ە و بۆ en:Recession باشە و لێرەدا و بە مانای رکود باشتر ھەر مەندی دابنێین. بڕوای تۆ چیە کاک ئازا؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٢٢، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:. من "کزی"م پێ باشترە. لای خۆمانیش ئەڵێن بازاڕەکە کزە. جیا لەوە نزیکیشە لە خەمۆکییەوە کە مانایەکی تری deprssion ە. --Aza (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza:پێت وایە دەڵێن بازاڕەکە کزە مەبەستیان کەسادە (Recession) یان رکودە (depression)؟ من پێم وایە رکود شتێکی نوێترە و ئەمانە لە کوردیدا بەرامبەری کەساد بن. --چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٧، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئێستا سەیری ھەنبانەم کرد بۆ مانای حەوتەمی وشەی کز نووسراوە «کسادی». --چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٩، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:. کاک چالاک وا نییە کە فارسی و عەرەبی ھەمیشە بە یەکیان بڵێ کەساد و بەوی تر ڕکوود. سەیری ئەمانە بکە: رده:رکودهای اقتصادی، تصنيف:الركود العظيم، تصنيف:الكساد الكبير. ھەروا کە ئەبینی لە ھەندێ جێگا recession کەسادە و depression ڕکوود، لە ھەندێ جێگای تریشا پێچەوانەیە. --Aza (لێدوان) ‏١٧:١٤، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: ئاخر بۆیە دەڵێن ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی جێباوەڕ نییە دەنا ئەمانە خۆ یەک شت نین.
با شتەکە زۆر لە خۆمان سەخت نەکینەوە. دوو وشەمان بۆ ئەمە ھەیە رکود و کساد.
بۆ وشەی کساد لە کوردیدا «بێبازاڕی»مان ھەیە. لە وشەنامەی زاراوەشدا بەرامبەر بە کسادی عەرەبی دانرابوو.
بۆ depression با وشەی تر دانەنێین. یان مەندی یان ئەگەر دەمانەوەێ بە مانای depression تۆزێک نزیک بێ ئەوە سستی ئابووری باوە.
بە کورتی مەبەستی من ئەمەیە بێبازاڕی ڕاگرین بۆ recession. بۆ depression یان بنووسین مەندی یان ھەر ئەم سستیە. --چالاک وتووێژ ‏٠٠:٤٠، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]


@Calak: سڵاو کاک چالاک. شتێ کە ھەیە ئەوەیە کە depression بارێکی خراپتر و قەیراناویترە لە recession. بۆیە ئەبێ ئەمە لە وشە کوردییەکەشدا ڕەنگ باتەوە. --Aza (لێدوان) ‏١٦:١٦، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aza: ھەر چی زیاتر بیر دەکەمەوە زیاتر بەمە دەگەم ھێشتا ئێمە نەگەییشتووینە ئەو ئاستە بۆ وشەکانمان بەرامبەرێکی دروستی ئینگلیزی دابنێین. سەیری ھەنبانە بکەین بۆ مەند نووسراوە «ئاوی راوەستاوی بێ بزووتن» و بە فارسیش «آب راکد». منیش وشەی مەندم ھەر بۆ ئاو بیستووە. ئەمڕۆ زانیم مەند دەکاتە بەامبەری stagnantی ئینگلیزی و مەندی دەبێتە stagnation. کە وابوو مەندیی ئابووری دەکاتە Economic stagnation و بەم پێیە مەندی ناتوانێ بەرامبەری depression بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak:زۆر ڕاستە قسەکانت. بە ڕای من recession ئەبێتە "پاشڕەویی ئابووری" یا "پاشەکشێی ئابووری" و depression ئەبێتە "داتەپیوی ئابووری" یا "بازاڕتەپیوی". چەن ڕۆژ لەمەو پێش لە ڕادیۆ کوردستاندا لەگەڵ کابرایەک قسەیان ئەکرد پرسیان بازاڕ چۆنە؟ وتی: تەپیگە.--Aza (لێدوان) ‏١٦:٣٥، ٣١ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aza: من داتەپینم پێ خراپ نییە. لە ئینگلیزیدا depress لە پاشگری de و press پێکھاتووە. پاشگری de لەگەڵ پاشگری دا-ی کوردی ھاومانان و ڕەنگە ھاوڕیشەش بن. لە کوردیشدا بەکارھاتووە بۆ نموونە ئابووری رووسیا كەوتۆتە قۆناغی داتەپین.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٧، ١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)[وەڵامدانەوە]