بیڵ ڕامێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیڵ ڕامێڵ لە ساڵی ٢٠٠٨.

ویلیەم ئێرنیست ڕامێڵ (لە دایکببووی ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٩) کەسایەتی سیاسیی بەریتانی لە پارتی کرێکارانی بەریتانیا. لە ئێستادا سەرۆکی زانکۆی کوردستانە لە هەولێر. پێشتر ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا بووە لەماوەی ١٩٩٧ بۆ ٢٠١٠، هەروەها وەک وەزیریش لە ماوەی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٠ لە چەند وەزارەتێک کاری کردووە لە نێویاندا وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کارووباری دەرەوە و هەروەها وەزارەتی هێزە چەکدارەکان. ئەو لە ماوەی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٩، بوو بە جێگری سەرۆکی بێدفۆردشایر.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "University of Bedfordshire Vice-Chancellor announces departure | University of Bedfordshire". www.beds.ac.uk. Retrieved 2021-04-07.
  2. ^ "وەزیرێکی پێشووی بەریتانیا دەبێتە سەرۆکی زانکۆی کوردستان". www.rudaw.net. Retrieved 2021-09-16.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)