بیکس بێدەربێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

لیۆن بیسمارک "بیکس" بێدەربێک (بە ئێنگلیزی Leon Bismark "Bix" Beiderbecke لە دایکبووی ١٠ی ئازاری ١٩٠٣ مردنی لە ٦ی ئابی ١٩٣١) کۆرنێتێستی جاز[تێبینی ١] و پیانۆژەن و ئاوازدانەری ئەمریکی بوو. بێدربکی یەکێک بوو لە کاریگەرترین تاکژەنانی جاز لە ساڵانی دەیەی ١٩٢٠.[١]

مێژووناسان وا بیردەکەنەوە کەوا دایک و باوکی دژی موزیکژەنی ئەو بوون و ناردیان بۆ قوتابخانەیەکی سەربازی لە کەنار شاری شیکاگۆی ئیلینۆس بۆ ئەوەی دووریبخەنەوە لە جاز.[٢] ھەنێکی بیرکردنەوەی تریان ھەیە[٣] ھەرچۆنێک بێت خوولیا و حەزەکانی بیکس ھەر لە میوزیک و وەرزشدا بینراوە، وە لە قوتابخانە و شێوازی خوێندنی ئەوسا باش نەبووە و چەندین جار شکستی ھێناوە، تا ئەوکاتەی نامەییەکی ئاگاداری لە قوتابخانەوە دەگات بە باوانی بیکس باس لە دەرکردن و دوورخستنەوەی لە قوتابخانە دەکات بەھۆی ئەو شکست و شتانەی دەیکات لە قوتابخانە پەسەند نین لەناویان ھێنانی خواردنەوە بۆ قوتابخانە،[٤] دوای ئەمە بیکس دەست دەکات بە کارکردن لە مویزیک[٥]

لەگەڵ چەندین ئۆرکێسترای جاز کاری دەکرد. زۆر خواردنەوەی شەراب زیانی بە پیشەکەی گەیاند. دوایین ئۆرکێسترای کە پێشکەش کرد، کە ناوی لێ نابوو «جۆرجیا لە بیرکردنەوەمدا» کە ھاوڕێکەی بە ناوی ھوگی کارمیشائیل، کە یەکێک لە باشترین گۆرانینووسان و پیانۆژەنانی ساڵانی بیست و سییەکان بوو، ھاوکاری کرد.[٦]

بیکس لە ساڵی ١٩٣١ لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا مرد.[٧]

تێبینیەکان[دەستکاری]

  1. ^ کۆرنێت (وێنە) ئامێرێکی ژەنینی مۆسیقایە کە لەڕێگەی (فووتێکردن - ھەوا، وەک زوڕنا) کاردەکات و دەنگێکی مۆسیقی دروست دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Yanow, Scott, Bix Beiderbecke & the Chicago Cornets, retrieved September 26, 2013.
  2. ^ For example, see Feather, p. 49.
  3. ^ Lion, p. 26.
  4. ^ Ward and Burns, p. 84.
  5. ^ Lion, 44–45.
  6. ^ For summaries of Beiderbecke's life, see Lion, Sudhalter and Evans, and the documentary film Bix: Ain't None of Them Play Like Him Yet (1981), written and directed by Brigitte Berman.
  7. ^ Evans and Evans, p. 549.