بیوڵێنت ئیناڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیوڵێنت ئیناڵ

لەدایکبوون١٩ی ئایاری ١٩٧٣
ئۆرڤا - تورکیا
نیشتەجێیئیستەنبوڵ
نەتەوەتورک
پەروەردەبەشی شانۆ
پیشەئەکتەر
ھاوسەرمیلیۆس تویزۆس
مناڵ(ەکان)چنار ئیناڵ


بیوڵێنت ئیناڵ ئەکتەرێکی لێھاتووی تورکە، لە رۆژی ١٩ی مایسی ١٩٧٣ لە شاری ئۆرڤا لە دایک بووە. دایکی پەرستاری نەخۆشخانە بووەو باوکیشی فارمانبەربووە لە فەرمانگەی پۆستەو گەیاندن. لەساڵی ١٩٨٦ باوکی کۆچی دوایی دەکات و ئیناڵ لەتەمەنی ١٣ ساڵیدا بە ھەتیووی دەمێنێتەوە. سێھەم مناڵی خێزانەکەیەتی، خوشکێک و برایەکی لەخۆی گەورەتر ھەیە. لەدوای تەواو کردنی قۆناغی ئامادەیی. پەیوەندی دەکات بە زانکۆی ئەجە، بەڵام بەھۆی بێزاربوونییەوە لە پاش ساڵێک واز دەھێنێت و پەیوەندی دەکات بە زانکۆی ٩ی ئەیلوول و دەچێتە بەشی شانۆ. لەدوای ٣ ساڵ ئەو بەشە بەسەرکەوتوویی تەواو دەکات. پاشان پەیوەندی دەکات بەگروپی شانۆیی گروپی رۆژئاوای یوجەل، کە گروپێکی سادەیەو باری ئابوریان باش نەبووە، بەڵام لە پاش ماوەیەک ئەو گروپە چالاک دەبن... پاشان لە زنجیرەی (ساڵە بەھەدەرچووەکان) بەشداری دەکات و بەتەواوی لە ناو خەڵکدا دەناسرێت... ئەم ھونەرمەندە پاش عاشق بوونی بە ھونەرمەند بەرەن سات، بەڵام بەھۆی کێشە لە نێوانیاندا لە ھاوینی ساڵی ٢٠٠٨ دا بە تەواوی ئەو پەیوەندییەیان نامێنێت. لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ خاتوو (میلیۆس تویزۆس) ژیانی ھاوسەری پێکدەھێنێت و کوڕێکیان ھەیە بەناوی (چنار). لە ناو خەڵکدا بە ئەکتەرە ھێمن و لەسەرخۆکە ناسراوە.. ئەم ئەکتەرە لە چەندین فیلم و زنجیرەی دراماییدا بەشداری کردووە.

فیلمەکان[دەستکاری]

١٩٩٨ کەشتیوان
٢٠٠١ زەوییەکی تەسک
٢٠٠١ لێرەوە
٢٠٠٣ ڤیزۆنتێڵ توبا
٢٠٠٤ چیرۆکی خۆشەویستی
٢٠٠٥ ڕێگای خۆشەویستی
٢٠٠٥ لەچاوەڕوانی بەهەشتدا
٢٠٠٨ مناڵێکی تری دراوسێیەتی
٢٠١٣ ماسی

زنجیرە دراماکان[دەستکاری]

٢٠٠٠ وریای منداڵەکە بە
٢٠٠١ گومانی ئازا
٢٠٠١ ئەوانەی لەتاریکی رائەکەن
٢٠٠٢ شانازی و ئازار
٢٠٠٢ ئازاد
٢٠٠٣ برینی فیشەک
٢٠٠٥ ساڵە بەهەدەرچووەکان
٢٠٠٨ پێشبڕکێ
٢٠٠٨ پیاوێکی بێ دڵ
٢٠٠٩ ئەم دڵەم لەبیرکردووە
٢٠١٠ گۆرانی بێ کۆتایی
٢٠١٠ منداڵکەم خۆشویست
٢٠١٣ تاتار ڕەمەزان
٢٠١٤ ئورفایلیەم ئیزلدەن
٢٠١٦ باوکم و خێزانەکەی
٢٠١٧ کۆتا داستان
٢٠١٧-٢٠٢١ سوڵتان عەبولحەمید
٢٠٢١ مەولانا