بیروس
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (تشرینی دووەمی ٢٠٢٥) |
| بیروس | |
|---|---|
| کەسایەتیی دراگۆن بۆڵ | |
وێنەیەکی کەسایەتییەکە | |
| یەکەم دەرکەوتن | دراگۆن بۆڵ زێد: شەڕی خوداکان (۲۰۱۳) |
| دروستکراوە لەلایەن | ئاکیرا توریاما |
| دەنگ | ژاپۆنی کۆیچی ئامادێرا ئینگلیزی جەیسۆن دۆگلاس (FUNi) جۆن دێمیتا (Bang Zoom!) |
| پرۆفایل | |
| نەژاد | خوای لەناوبردن پشیلەی بەرجەستە |
| ڕەگەز | نێر |
| خزمەکان | |
خوای لەناوبردن، بیروس (بە ژاپۆنی: 破壊神ビルス، بە رۆماجی: Hakaishin Birusu) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵیی ناو زنجیرەی دراگۆن بۆڵە، و لە لایەن ئاکیرا توریاما دروستکراوە. بیروس بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۲۰۱۳دا لە فیلمی دراگۆن بۆل زێد: شەڕی خوداکاندا وەک ڕکابەری سەرەکی دەرکەوت و پاشان وەک کەسایەتییەکی پاڵپشتیکەر لە دراگۆن بۆڵ زێد: هەڵسانەوەی ئێفدا گەڕایەوە، و پاشان وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی دراگۆن بۆڵ سووپەر دەرکەوت. ئەو لە پشیلەی فیرعەونی ماڵی دەچێت و پۆشاکە کۆنە میسرییەکان لەبەر دەکات، ئەو بە لەناوبردنی هەسارەکان هاوسەنگی دروست دەکات، ئەمەش بە پێچەوانە لەگەڵ کایۆشین کە هەڵدەستێت بە دروستکردن و پاراستن.
دەرکەوتنی
[دەستکاری]بیروس بۆ یەکەم جار دوای ۳۹ ساڵ لە خەوتن بۆ گەڕان بە دوای سووپەر سایاجین گۆد هەڵسا. پاشان شەڕ لەگەڵ گۆکودا دەکات و بە ئاسانی دەیبەزێنێت تەنانەت لەگەڵ خۆگۆڕینی بۆ سووپەر سایاجین ۳، پاشان بەرەو زەوی بەڕێکەوت و هەموو جەنگاوەرەکانی ئەوێی بەزاند، دواتر گۆکو دەگەڕێتەوە و بەیارمەتی پێنچ سایاجینی تر خۆی گۆڕی بۆ سووپەر سایاجین گۆد بەڵام دیسانەوە لە لایەن بیروسەوە بەزێنرا، بەڵام لە کۆتاییدا بیروس بڕیاریدا زەوی لەناو نەبات.[١]
ڕۆڵگێڕی دەنگ
[دەستکاری]ڕۆڵی دەنگی بیروس لە لایەن کۆیچی ئامادێراوە لە ئەنیمێی ژاپۆنی دراگۆن بۆڵ سووپەردا گێڕاوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Let's Do It, Omni-King! The Universe's Greatest Martial Arts Tournament!!». Dragon Ball Super. ٥ی شوباتی ٢٠١٧.