بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیابانی نامیب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بیابانی نامیب
وڵاتنامیبیا
پۆتانی شوێن٢٣°٠′٠″S ١٥°٠′٠″E
بەرزترین خاڵBrandberg
ڕووبەر٨١٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە، ٣٬٠٧٧٬٧٠٠ ھەکتار، ٨٩٩٬٥٠٠ ھەکتار
Map

بیابانی نامیب کۆنترین بیابانی جیھانە و بە درێژایی کەناری ڕۆژئاوای ئەفریقای باشوور و بە زۆری لە ناو نامیبیادا ھەڵکەوتووە.[١] ڕووبەرەکەی پتر لە ٨١ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، بیابانەکە دووەم گەورەترین بیابانی ئەفریقایە لەدوای بیابانی مەزن، لە ڕووباری پرتەقاڵی لە باشوورەوە تا ئەنگۆلا لە باکوورەوە درێژدەبێتەوە، لە باکووری خۆرئاواشییەوە ھاوسنوورە لەگەڵ ئۆقیانووسی ئەتڵەسییەوە.[٢]

ناوی نامیب لە زمانی نامادا بەواتای فراوان دێت، کە ناوی وڵاتەکەشە نامیبیا.

جوگرافیا و زەویناسی

[دەستکاری]

بیابانەکە بەرزترین تەپۆلکەی دەنکە لمی ھەیە لە جیھاندا، ھەندێکی بۆ پتر لە ٤٠٠ م بەرز بوونەتەوە، بەشی باکووری ناونراوە سکێلتۆن (تێکشکاو) ئەمەش لەبەر ھەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە پێکھاتەی کەشتی تێکشکاو. توێژەرانی زانستی زەوی ئەم بیابانە بە کۆنترین بیابانی مێژوو دادەنێن و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تەمەنی ٨٠ ملیۆن ساڵە و دەیخەنە سەر خاکی ئەفریقای باشوور.[٣] ئەڵماسەکان لە ساڵی ١٩٠٤ دۆزراونەتەوە و ھێشتا لە کەناراوەکانیان کاری ھەڵکۆلین دەکەن بۆ دەرھێنانیان، ئێستا خاوەنی چەندین کانی ئەڵماسن وەک کانی ئەڵماسی کۆلمان کۆنکئچ ئیلیزابێس بەی بەڵام لەکاتی ئێستادا زۆرینەیان بە لمی بیابانەکە داپۆشراون و بوونەتە جێگای مەترسی چونکە شارەزا نەبیت دەکەویتە ناو چاڵی ئەم کانانە کە بە لم داپۆشراون.[٤]

کەشوھەوا

[دەستکاری]

ئاووھەوای بیابانی نامیب سەخت و دژوارە و ھەورێکی تەماوی بۆری ھەمیشەیی بەسەریدا زاڵە، لەگەڵ ھەبوونی ئەم ھەورە چڕانە ھێشتا بارانی کەمە. لە شۆستەی کەناراوەکانی ساڵانە کەمتر لە دوو سانتیمەتر باران دەبارێت.[٥]

شوێنە دیارەکانی

[دەستکاری]
  • سواکۆب مۆند
  • والڤس بەی
  • لۆدرێتز
  • ئۆرانج مۆند.
  • کەناراوی سکتۆن
  • دۆڵی مانگ
  • یۆجینڤیلەر
  • سیسریم
  • سۆلیتێر
  • سۆسۆسڤلی
    • چاڵی ٤٥
    • دێدڤلی
    • ھێدنڤلی
  • سپیتزکۆب
  • دەشتی ویلیوچا

پێشانگا

[دەستکاری]
وێنەیەکی پانۆرامی ٣٦٠ نمرەیی بیابانی نامیب

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Migon، Piotr (٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). Geomorphological Landscapes of the World (بە ئینگلیزی). Springer Science & Business Media. ژپنک ٩٧٨-٩٠-٤٨١-٣٠٥٥-٩.
  2. ^ «Africa: Namibia | Ecoregions | WWF». World Wildlife Fund (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «Terrestrial Ecoregions -- Namib desert (AT1315)». web.archive.org. ٨ی ئازاری ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٠. لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  4. ^ Garzanti، Eduardo؛ Andò، Sergio؛ Vezzoli، Giovanni؛ Lustrino، Michele؛ Boni، Maria؛ Vermeesch، Pieter (١ی ئایاری ٢٠١٢). «Petrology of the Namib Sand Sea: Long-distance transport and compositional variability in the wind-displaced Orange Delta». Earth-Science Reviews (بە ئینگلیزی). ١١٢ (3): ١٧٣–١٨٩. doi:١٠.١٠١٦/j.earscirev.٢٠١٢.٠٢.٠٠٨. ISSN ٠٠١٢-٨٢٥٢.
  5. ^ «Namib | Location, Map, Climate, Plants, Animals, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

پۆتانەکان: 24°45′07″S 15°16′35″E / 24.75194°S 15.27639°E / -24.75194; 15.27639