بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆستن داینامیکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبۆتی بۆستن داینامیک لە بواری سەربازی

بۆستن داینامیک کۆمپانیایەکی ئەندازیاری ئەمریکییە بە داھێنانەکانی لە بواری ڕۆبۆتدا ناسراوە، کە لە ساڵی ١٩٩٢ دامەزراوە دوای دابەشبوونی پەیمانگای تەکنۆلۆژیای ماساچوس. بنکەی سەرەکی لە واڵتامە لە ماساچوس، بۆستن داینامیک لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە لەلایەن گروپی ھیوندای مۆتۆرەوە خاوەندارێتی دەکرێت، بەڵام لە حوزەیرانی ٢٠٢١ کڕینەکەی تەواو کراوە.[١]

بۆستن داینامیک ناسراوە بە پەرەپێدانی زنجیرەیەک ڕۆبۆتێکی داینامیکی فرە جووڵە، لەوانە BigDog, Spot, Atlas، و Handle. لە ساڵی ٢٠١٩ ەوە ڕۆبۆتی جۆری Spot بەردەستە بۆ بازرگانی، ئەمەش بووە یەکەم ڕۆبۆتی بۆستن داینامیک کە بەردەست بێت لە بواری بازرگانی، لەکاتێکدا کۆمپانیاکە ڕای گەیاند کە دەیەوێت ڕۆبووەتەکانی تر بە بازرگانی بکەن، لەوانە Handle.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Hyundai Motor Group Completes Acquisition of Boston Dynamics from SoftBank | Hyundai News | Hyundai Australia».