بۆزۆن ھیگز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
هیگز بۆسۆن

تەنۆلکەی ھیگز بۆسۆن (بە ئینگلیزی: Higgs boson particle) پێش ئەوەی بیردۆزی ھیگز بۆسۆن دەربکەوێت زانایان گەردوونیان بە شێوەیەک لێکدەدایەوە کە لە ڕوویەک پێکھاتووە و تەنەکانی ناو ئەم ڕووە بە خێرایی ڕووناکی ھاتوچۆ دەکەن بە بێ ئەوەی ھیچ بەربەستێکیان بێتە بەردەم واتە وەکو فۆتۆن ھەڵسوکەوت دەکەن ، بەڵام دواتر لە دوای تەقینەوە گەورەکە (Big Bang) شتێکی تازە دەرکەوت کە بە (بواری ھیگز ناسراوە) کە دواتر ئەمیش بیردۆزی کێش کردنی بەدوای خۆیدا ھێنا.

بیردۆزی ھیگز بۆسۆن[دەستکاری]

پیتەر هیگز دۆزەرەوەی هیگز بۆسۆن

بەپێی ئەم بیردۆزە گەردوون لە ڕوویەک پێکھاتووە کە لەسەر ئەم ڕووە تەنۆلکەکان ھەن کە ئەم تەنۆلکانەش ئەو تەنانە دەگرێتە خۆی کە لەسەر ڕووی گەردوونن. لەم بیردۆزەدا ھیچ تەنێک ناتوانێت بە خێرایی ڕووناکی ھاتوچۆ بکات بێجگە لە فۆتۆنەکان (خێراترین تەنۆلکە) ، ئەوانەی تر بە پێی سوکی و قورسایی کێشەکەیانەوە بە تەنۆلکەکانی سەر ڕووی گەردوونەوە بەندن.

ئەوەی ئەمڕۆ زاناکان بە شوێنیدا دەگەڕێن و دەڵێن گریمانەی ئەوەی ھەیە کە دۆزیبێتیانەوە ،‌ ئەو تەنۆلکانەیە کە لە ڕێیەوە دەتوانن سەرجەم یاسا گەردوونییەکان بە شێوەیەکی نوێ لێکبدەنەوە.

بۆ ئەم مەبەستەش زاناکان لە ڕێکخراوی سێرن (CERN)ی ئەوروپی ھەڵساون بە دوو تاقیکردنەوەی سەربەخۆ کە لە تاقیکردنەوەکاندا ھەڵساون بە پیاکێشانی تەنۆلکەکانی پرۆتۆن لەمانیشەوە چەند تەنۆلکەیەکی گەورەیان دەستکەوتووە کە بە قسەی زاناکان بە بێ ھیچ گومانێک ئەو تەنۆلکەیەیان دەست کەوتووە کە بە ‌(تەنۆلکەی ھیگز بۆسۆن )ناسراوە و گەورەیەی ئەو تەنۆلکەیەی دەستیان کەوتووە لە ئەنجامی بەیەکدادانی پرۆتۆنەکان درێژییەکەی ٢٧ کم بووە بۆ ئەم کارەش تونێلێکیان لە ژێر زەویدا ئامادە کردووە لە نێوان سنووری ھەردوو وڵاتی نەمسا و فەڕەنسادا.

ئەم بیردۆزە سەرەتا لە ساڵی ١٩٦٠ لەلایەن پیتەر ھیگز دۆزراوەتەوە ، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بسەلمێنرێت ، بە دەرکەوتنی ئەم بیردۆزەش زۆربەی دەرگا داخراوەکانی بەردەم زاناکانی بواری گەردوونناسی دەکرێتەوە.

سەرچاوە[دەستکاری]