بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بۆری دەماری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆری دەماری
لقیparticular anatomical entity
بەشێکە لەئاولەمە
ناو بە زمانی فەرمیtubus neuralis، tuba neuralis
ناسنامەی زاراوەی NCIC34226

بۆری دەماری (بە ئینگلیزی: Neural tube) بەرپرسە لە دروستبوونی بڕبڕەی پشت و مۆخ لە ھەفتەکانی یەکەمی قۆناغەکانی دروستبوونی کۆرپەلەدا. [١] [٢] ئەو کەموکوڕییەی کە کاریگەری لەسەر ئەم بۆرییە دەمارییە ھەیە پێی دەوترێت کەموکوڕی بۆری دەماری.

لە کاتی گەشەکردن لە مازەداراندا (لەوانەش بڕبڕەکان)، بۆری دەماری پێشەکی کۆرپەییە بۆ کۆئەندامی دەماری ناوەندی، کە پێکھاتووە لە مێشک و بڕبڕەی پشت. وردە وردە درزی دەمارەکان قووڵتر دەبێتەوە لەگەڵ بەرزبوونەوەی چەمانەوەی دەمارەکان و لە کۆتاییدا چەمانەوەیەکان لە ھێڵی ناوەڕاستدا یەکدەگرنەوە، و درزەکە دەگۆڕێت بۆ بۆری دەماری داخراو. لە مرۆڤدا بە شێوەیەکی ئاسایی بۆری دەمار لە ھەفتەی چوارەمی دووگیانیدا (بیست و ھەشتەم ڕۆژی دوای دووگیانی) دادەخرێت. دیواری دەرەوەی پێستی بۆرییەکە پۆششی کۆئەندامی دەمار پێکدەھێنێت. کەناڵی دەماری لە ناوەڕاستی بۆرییەکەدایە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ulloa F، Marti E (2010). «Wnt won the war: Antagonistic role of Wnt over Shh controls dorso-ventral patterning of the vertebrate neural tube». Developmental Dynamics. 239 (1). doi:10.1002/dvdy.22058. PMID 19681160.
  2. ^ «Retinoic acid synthesis and signaling during early organogenesis». Cell. 134 (6). 2008. doi:10.1016/j.cell.2008.09.002. PMC 2632951. PMID 18805086.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]