بۆردوومانی ئیدلیب (ئازاری ٢٠١٩)
بۆردوومانی ئیدلیب لە ڕۆژی سێشەممە ۱۲ی ئازاری ٢٠١٩ دەستیپێکرد، کاتێک فڕۆکەکانی ڕووسیا و ڕژێمی سووریا ژمارەیەک ھەڵمەتیان بۆ سەر ناوچە و گەڕەکە جیاجیاکانی ئیدلیب دەستپێکرد و بەھۆیەوە ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسیش برینداربوون.[١]
پێشینە
[دەستکاری]لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨، تورکیا و ڕووسیا ڕێککەوتننامەی سووچییان واژوو کرد بە ئامانجی دامەزراندنی ئاگربەست لە ئیدلیب. یەکێک لە مەرجەکانی ڕێککەوتنەکە داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکات تا ١٠ی ئۆکتۆبەر چەکی قورس لە ھەرێم بکشێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەش؛ چەند ڕۆژێک دوای واژووکردنی ئەم ئاگربەستە؛ بۆردوومانی ڕژێم نوێ بووەوە بە پاڵپشتی ھێزی ئاسمانی ڕووسیا و باقی میلیشیا شیعەکانی ئێران کە بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ١٢٤ ھاووڵاتی مەدەنی و برینداربوونی ٣٦٢ کەسی دیکە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩.[٢]
بۆردوومانکردن
[دەستکاری]بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی ئازار، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا ھێرشی تووندیان بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئیدلیب دەستپێکرد لەوان شارۆچکەی سەراقیب و بەھۆیەوە لایەنیکەم دە ھاووڵاتی مەدەنی کوژران و ٤٥ی دیکەش برینداربوون. بۆردوومانەکە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لادێکانی باشوور و ڕۆژھەڵاتی ئیدلیبی گرتەوە، لە کاتێکدا فڕۆکەکانی ڕژێم بۆمبی فسفۆری سپی قەدەغەکراوی نێونەتەوەیییان بەکارھێنا و شارۆچکەی تەمانیعەی کردە ئامانج، لەکاتێکدا باقی میلیشیا شیعەکانی ئێران ناوچەکەیان گەمارۆدا. لەکاتێکی تری ڕۆژەکە؛ ئاژانسی ئەنادۆڵ گرتەیەکی ڤیدیۆیی پەخش کرد کە بە ڕوونی ئەو بۆمبانە پیشان دەدات کە فڕۆکەکانی ڕژێم لە دوو ھێرشەکەدا بەکاریان ھێناوە و ژمارەیان لە ھەر ھێرشێکدا بە ٤٠ بۆمبی فسفۆر مەزەندە کراوە.
ھەماھەنگی ڕووسیا و تورکیا
[دەستکاری]زیانەکان
[دەستکاری]ئەم ھێرشە ئاسمانییانە زیانی ماددی زۆریان بە گەڕەکەکانی ئەو ناوچانە گەیاند کە کرانە ئامانج لەسەر ئاستی مرۆیی، لە ئەنجامدا ١٣ کەس کوژران و دەیان کەسیش بریندار بوون.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «سوريا.. بروكسل تستضيف مؤتمر المانحين ودمشق تكثف الهجوم على إدلب - DW - 14.03.2019». DW.COM. لە ڕەسەنەکە لە 4 أبريل 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
(یارمەتی) - ^ https://web.archive.org/web/20190314144329/https://www.aljazeera.net/news/politics/2019/3/13/%D8%B1%D9%8A%D9%81-%D8%A5%D8%AF%D9%84%D8%A8-%D9%82%D8%B5%D9%81-%D8%A7%D9%84%D9%81%D9%88%D8%B3%D9%81%D9%88%D8%B1-%D8%A7%D9%84%D8%A3%D8%A8%D9%8A%D8%B6
- ^ https://web.archive.org/web/20191212053806/https://www.afp.com/ar/news/20/doc-1el2m71
- ^ https://web.archive.org/web/20191212053812/https://elaph.com/Web/News/2019/03/1242102.html