بۆب وودھۆرد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆب وودھۆرد

بۆب وودھۆرد لە ساڵی ٢٠١٦
لەدایکبوون
ڕۆبێرت ئەپشەر وودھۆرد

٢٦ی ئازاری ١٩٤٣
جنێف، ئیلنۆی، ئەمریکا
پەروەردەبەکالۆریۆس لە بەشی ھونەری زانکۆی یەیڵ
پیشەڕۆژنامەنووس
ناسراوە بەڕاپۆرتکردنی لەسەر ئابڕووچوونی واتەرگەیت
Notable credit(s)
واشنتۆن پۆست
ھاوسەرکاسلین میدلکۆف (١٩٦٦-١٩٦٩)
فرانسیس کوپەر (١٩٧٤-١٩٧٩)
ئێلسا وۆڵش (١٩٨٩-تا ئێستا)
مناڵ(ەکان)٢
باوان
  • ئەلفرێد وودھۆرد (باوک)
وێبگەbobwoodward.com

بۆب وودھۆرد (لەدایکبووی ١٩٤٣) ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکییە و لە ساڵی ١٩٧١ەوە کار بۆ ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەکات. بۆب زیاتر لە ھەر شتێک بەناوبانگە بۆ ڕاپۆرتەکانی لەسەر «ئابڕووچوونی واتەرگەیت» کە بە ھاوکاری لەگەڵ کارڵ بارنستەین وایان کرد ڕیچارد نیکسن وەک یەکەم سەرۆکی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٧٤ دەست لەکاربکێشێتەوە. جین ڕۆبێرت کە سەرنووسەرێکی پێشووی ڕۆژنامەی نویۆرک تایمزە لە بەرزنرخاندنی کارەکەی بۆب وودھۆرد و کارڵ بارنستەین گووتی «ئەگەری ھەیە کارەکەیان گەورەترین ڕاپۆرتی مێژوو بێت». ھەر سەبارەت بە بۆب وودھۆرد ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کەناڵی CBS News بۆب شیفەر دەڵێت «بۆب باشترین پەیامنێری سەردەمی ئێمەیە وە ڕەنگە باشترین پەیامنێری مێژوو بێت» وە ساڵی ٢٠١٤ ڕۆبێرت گەیتس کە پۆستی بەڕێوبەری گشتی CIA و دواتریش پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریکای ھەبووە گووتی «خۆزگە دەخوازم بۆبم ببردایەتە ناو CIA یەوە». لەسەر کارکردنیان لە «ئابڕووچوونی واتەرگەیت» بۆب و کارڵ کتێبێکییان بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٧٤ بەناوی All the President's Men کە بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی ئەمریکا لەو ساڵەدا و دوای ٢ ساڵیش کرا بە فیلم. کتێبەکە لەلایەن گۆڤاری تایم دانراوە لە لیستی ١٠٠ باشترین ئەو کتێبانەی کە چیرۆک نین و گۆڤارەکە کتێبەکەی ناوھێناوە بە کاریگەرترین کاری ڕۆژنامەوانی مێژوو. بۆب بەژداری لە نووسینی ١٩ کتێب کردووە بە تەنھایی یان لەگەڵ نووسەرانی دیکە و ١٣ لەو کتێبانە لە پلەی یەکەم ھاتوون بۆ فرۆشتنیان لەسەر ئاستی ئەمریکادا.[١][٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Bob Woodward". Britannica.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "Bob Woodward". Washingtonpost.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]